
یاریگا –
پرسی نوێکردنەوەی گرێبەستی ڤینیسیۆس جۆنیۆر، ئەستێرەی بەڕازیلی، بووەتە یەکێک لە ئاڵۆزترین دۆسیەکانی سەر مێزی کارگێڕی ڕیاڵ مەدرید. سەرەڕای ئەوەی هەردوولا خواستی بەردەوامبوونیان هەیە، بەڵام دانوستانەکان گەیشتوونەتە قۆناخێکی مەترسیدار.
کێشەکە پارەیە؛ ئێمباپێ پێوەرە
گرێبەستی ئێستای ڤینیسیۆس لە هاوینی 2027 کۆتایی دێت، بەپێی زانیارییەکانی دێفێنسا سێنترال، یاریزانە بەڕازیلییەکە داوا دەکات مووچەکەی بەرزبکرێتەوە تاوهكو بگاتە ئاستی مووچەی کیلیان ئێمباپێ، یان پاداشتێکی گەورەی نوێکردنەوەی پێبدرێت کە مووچە ساڵانەکەی بەرز بکاتەوە.
😡 La respuesta de Coto Matamoros a los seguidores por Vinicius #cotomatamoros #realmadrid #vinicius pic.twitter.com/7zQHxPvTTk
— Defensacentral.com (@defcentral) January 2, 2026
وەڵامە توندەکەی پێرێز
بەپێی ماڵپەڕهكه، فلۆرێنتینۆ پێرێز ئامادەیە مووچەی ڤینیسیۆس بە بڕێکی باش زیاد بکات، بەڵام بە هیچ شێوەیەک ئامادە نییە بیگهیهنێته ئاستی ئێمباپێ، چونکە نایەوێت سیستەمی مووچەی یانەکە تێکبدات و جەنگ لە ژووری جلگۆڕین دروست بکات.
وادەی كۆتایی
خاڵە مەترسیدارەکە ئەوەیە؛ كارگێری ریاڵ مەدرید دواین ئۆفەری خۆی پێشکەشی بریکارەکانی ڤینیسیۆس کردووە، بەڵام ئەم ئۆفەرە وادەی بەسەرچوونی هەیە کە تەنیا شهش مانگە.
ئەم سیاسەتە پێشتر لەگەڵ ئەفسانەکانی وەک سێرجیۆ رامۆس و کریستیانۆ رۆناڵدۆ پەیڕەو کرا و کۆتاییەکەی بە رۆیشتنیان تەواو بوو.
نرخی فرۆشتنی دیاریکرا
راپۆرتەکە ئاماژە بەوە دەکات، ئەگەر لەم شهش مانگەدا ڤینیسیۆس ئۆفەرە نوێیەکە واژۆ نەکات، ئەوا راستەوخۆ لە هاوینی داهاتوودا دەخرێتە لیستی فرۆشتنەوە، یانەی شاهانە نرخی دەستبەرداربوونی دیاریکردووە کە نابێت لە 150ملیۆن یۆرۆ کەمتر بێت.



