
یاریگا –
دوای ئەوەی لیڤەرپوڵ لە یاریگای ئانفێڵد بهبێ گۆڵ لهگهڵ لیدز یونایتد یهكسان بوو، دەنگەکان بۆ گەڕانەوەی محەمەد سەڵاح بەرز بوونەتەوە. لەو یارییەدا خاوەن ماڵ بەدەست وشکبوونی هێڵی هێرشبەریـیەوە دەیانناڵاند و لە تەواوی گێمی دووەمدا تەنیا یەک لێدانیان بۆ چوارچێوەی گۆڵ هەبوو.
ئۆین: لە هەموو شتێکت خۆش دەبین، تەنیا وەرەوە
مایکڵ ئۆین، هێرشبەری ئەفسانەیی پێشووی لیڤەرپوڵ، هۆکاری ئەو لاوازییە کوشندەیەی هێرشبەرانی بۆ ئامادهنهبووی محەمەد سەڵاح گەڕاندەوە، کە بەهۆی بەشداریکردنی لە جامی نەتەوەکانی ئەفریقا لەگەڵ هەڵبژاردەی میسر لە یانەکە دابڕاوە.
🗣️🎙️ Michael Owen after the Liverpool match:
“People who were saying Mo Salah should’ve been dropped or rested, or sold or finished… that’s them without Mo Salah, he is a difference maker!”pic.twitter.com/oe9WPZPtl5
— Salah Updates (@SalahUpdates) January 1, 2026
ئۆین پەیامێکی توندی ئاڕاستەی رەخنەگران کرد و گوتی،
“ئەوانەی دەیانگوت دەبێت محەمەد سەڵاح دووربخرێتەوە یان پشووی پێبدرێت، یان بفرۆشرێت و تەواو بووە، فەرموون ئەوەتا تیپەکە بەبێ محەمەد سەڵاح ببینن، ئەو یاریزانێکە جیاوازی دروست دەکات.”
ئۆین لە پەیامەکەیدا بۆ سەڵاح گوتی،
“تەنانەت کاتێک لە باشترین دۆخیشیدا نییە، هێشتا دەتوانێت گۆڵ بکات، ئەو کاتەش لە هەموو شتێکی خۆش دەبین. سەڵاح، ئێمە لە هەموو شتێکت خۆش دەبین، پێموایە ئێمە پێویستمان پێتە، بەپەلە وەرەوە.”
پاشاگەردانی لە یاریگادا
لەلایەکی دیکەوە، ستیڤ مەکمانەمان، ئەستێرەی پێشووی یانەکە، جەختی لەو پاشاگەردانییە کردەوە کە لە ئامادهنهبوونی سەڵاحدا بەرۆکی تیپەکەی گرتووە.
ناوبراو ئاماژەی بەوە دا کە ئارنه سڵۆت ناچار بووە سێ یاریزان لە بەرگری باڵی راست تاقیبکاتەوە، لەوانە دۆمینیک سۆبۆسلای، بەبێ هیچ پلانێکی روون، مەکمانەمان گوتی،
“بەرامبەر لیدز، هەمووان لە هەموو شوێنێک یارییان دەکرد.”
دۆخی سەڵاح و یانەکە
محەمەد سەڵاح ئێستا لە مەغریبە و ئامادەکاری دەکات بۆ یاریی قۆناخی 16ـی جامی ئەفریقا بەرامبەر بێنین لە 5ـی ئەم مانگەدا.
لیڤەرپوڵ ئێستا بە کۆکردنەوەی 33 خاڵ لە 19یاریدا، لە پلەی چوارەمی ریزبەندی پریمەرلیگ دێت



