
یاریگا –
ئەیسی میلان گرێبەستی دەیڤد بارتێساگی، بەرگریکاری باڵی چەپی تیپەکەی نوێدەکاتەوە.
رۆژنامەنووسی باوەڕپێکراو نیکۆلۆ شیرا بڵاویکردووەتەوە، ئەیسی میلان بڕیاریداوە گرێبەستی دەیڤد بارتێساگی نوێبکاتەوە، چونکە چەند یانەیەک هەوڵی گواستنەوەی دەدەن و میلان نایەوێت لەدەستیبدات، ماسیمیلیانۆ ئالیگری بارتێساگی وەک داهاتووی یانەکە دەبینێت.
🚨 Excl. – #ACMilan are planning Davide #Bartesaghi’s contract extension with an important increase in salary. Some foreign clubs have shown interest for the young left back, but #Milan and coach #Allegri consider him non-transferable and a future key-player. #transfers
— Nicolò Schira (@NicoSchira) January 3, 2026
بەگوێرەی هەمان سەرچاوە، میلان مووچەی بەرگریکارە 20 ساڵانییەکە بەشێوەیەکی بەرچاو زیاد دەکات و بڕگەی پاداشت بۆ گرێبەستەکەش زیاد دەکات.
هاوکات بەگوێرەی زانیارییەکانی رۆژنامەی لاگازێتا دێلۆ سپۆرت، ئارسیناڵ زۆر ئارەزووی گواستنەوەی بارتێساگی دەکات و هەوڵەکانی بۆ بەدەستهێنانی تواناکانی خستووەتە گەڕ.
بەرگریکارە ئیتاڵییەکە لە ئەکادیمیای میلان پێگەیشتووە، لەم هاوینە بانگهێشتی تیپی یەکەمی یانەکەی کراوە و ئاستێکی بەرز پێشکەش دەکات.
بارتێساگی لەم وەرزە لە سەرجەم پاڵەوانێتییەکان بەشداریی 15 یاریی یانەکەی کردووە، 2 گۆڵی کردووە و 1 گۆڵی دروستکردووە.
بەهەر نرخێک بێت؛ ئارسیناڵ هەموو هەوڵێک بۆ گواستنەوەی بارتێساگی دەدات



