Loading...
بازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

مانچێستەر یونایتد بەفەرمی دەستی بە مانۆڕی گواستنەوەی ئەستێرەیەک کرد

دەیانەوێ لە مێرکاتۆی زستانەدا بیگوازنەوە

Yariga App

یاریگا –

مانچێستەر یونایتد نایەوێ دەستەوەستان بێت لە بازاڕەکانی گواستنەوەشدا ئامانجی خۆی دیاریکردووە، بۆ ئەو مەبەستەش ئەستێرەیەکی خولی ئینگلیزی راودەکات.

بەگوێرەی هەواڵێکی بەپەلەی کەناڵی سکای سپۆرتس، مان یونایتد دەستیان بە پرسیارکردن کردووە لەبارەی مەرجەکانی گواستنەوەی کارلۆس بالێبا لە یانەی بڕایتن.

وەک لە هەواڵەکەی سکایدا باسی لێوەدەکرێت، ئەمڕۆ روبێن ئامۆریم پرسیاری هێنانی یاریزانی نوێی کردووە بەتایبەت لە مێرکاتۆی زستانە، بەڵام بازاڕەکەی هاونیش هەمان داواکاریی هەیە. داخوازییەکەشی بۆ پێگەی چەقی ناوەڕاستە و بۆ ئەو مەبەستەش بالێبا بژاردەی یەکەمی دەبێت.

مان یونایتد و خواستی گواستنەوەی ئەستێرە کامێرۆنێکە بابەتێکی نوێ نییە، لە ماوەی رابردووشدا شەیدای گواستنەوەی بوونە بۆ ئۆڵدترافۆرد.

ئەوەی رەنگە رێگرێکی گەورەبێت لە بەردەم نیازەکانی مانچێستەر یونایتد، هەڵوێستی نەگۆڕی بڕایتنە کە وەک سکای سپۆرتس ئاشکرایکردووە بەوەی بالێبا بۆ فرۆشتن نییە، تا ئەندازەیەک کە بە هیچ شێوەیەک لەم زستانەدا دەستبەرداریی نابن.

بالێبا کە ئێستا لەگەڵ هەڵبژاردەی وڵاتەکەیەتی لە جامی نەتەوەکانی ئەفریقا، گرێبەستی لەگەڵ بڕایتن تا ساڵی 2028 هەیە لەگەڵ بژاردەی درێژکردنەوەی ساڵێکی دیکە. بۆیە یانەکەی نایەوێ ئەزموونی فرۆشتنەکەی مۆیسێس کایسێدۆ دووبارە بکەنەوە کاتێک بە بڕی 115 ملیۆن پاوەند فرۆشتیانە یانەی چێڵسی. هەر بەو هۆیەشەوە ئێستا نایانەوێ یاریزانێکی سەرەکیی تەمەن 21 ساڵی وەک کارلۆس لەدەست بدەن.

هەڵپەی گواستنەوەی مان یو تەنها لە کارلۆس بالێبادا کورت نەبووەتەوە، بەڵکوو پوختەی لیستێک یاریزانی هەمان پێگەیان دیاریکردووە کە دیاترینیان ئیلیەت ئاندرسنی نۆتینگهام و ئادام وارتنی کریستاڵ پاڵاسە، ئەوەش لەبەرئەوەی دەزانن کە هاوینی ئەم ساڵ کاسیمیرۆ یانەکە جێدەهێڵێت.


 

 

بابەتی زیاتر

Back to top button