Loading...
ئیتاڵیابازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

یوڤێنتوس خەون بە گواستنەوەی تۆنالی دەبینێت

Yariga App

یاریگا –

یوڤێنتوس خەون بە گواستنەوەی ساندرۆ تۆنالی، ناوەڕاستکاری نیوکاسڵ یونایتد دەبینێت و هەوڵەکانی دەستپێکردووە.

رۆژنامەی لاگازێتا دێلۆ سپۆرت بڵاویکردووەتەوە، یوڤێنتوس هەوڵەکانی بۆ گواستنەوەی ساندرۆ تۆنالی دەستپێکردووە بەڵام مەحاڵە بتوانن لە مێرکاتۆی زستانە گرێبەست لەگەڵ ئەستێرە ئیتاڵییەکە واژۆ بکەن.

رۆژنامە ئیتاڵییەکە ئاماژەی بەوەش کردووە، خانمە پیرەکە لە ئێستاوە خۆی بۆ مێرکاتۆی هاوینە ئامادە دەکات و دەیەوێت هاوینی داهاتوو بەهەرشێوەیەک بێت خەونەکەی بکاتە راستی و تۆنالی بگوازێتەوە.

هەمان سەرچاوە ئاماژەی بەوەش کردووە، تۆنالی لاریی لە جێهێشتنی پرێمەرلیگ نییە و ئامادەیە جارێکی دیکە بگەڕێتەوە ئیتاڵیا، ئەمەش رێگە بۆ یوڤێ خۆشدەکات خەونەکەی بکات بەراستی.

تۆنالی هاوینی 2023 بەبڕی 60 ملیۆن یۆرۆ ئەیسی میلانی جێهێشت و پەیوەندی بە نیوکاسڵ کرد. تاوەکو 2028 گرێبەستی لەگەڵ ماگپایز هەیە و بەهای ئێستای لە بۆڕسەی یاریزانان 75 ملیۆن یۆرۆیە.

تۆنالی لە سەرجەم پاڵەوانێتییەکان 82 یاریی بۆ نیوکاسڵ کردووە، حەوت گۆڵی کردووە و حەوت گۆڵی دروستکردووە.

بابەتی زیاتر

Back to top button