Loading...
جیهان

کریستیانۆ و جۆرجینا، مێسی و ئانتۆنێلا، رکابەریەکان دەچێتە دەرەوەی یاریگا

سامانی کامیان زیاترە؟

Yariga App

یاریگا –

کریستیانۆ رۆناڵدۆ کاپتنی نەسڕی سعودیە و لیۆنێل مێسی کاپتنی ئینتەرمەیامی، دوو جەمسەرەکەی تۆپی پێ، چ لە ناوەوەی یاریگا چ لەدەرەوەی یاریگا رکابەرییەکانیان بەردەوامن.

بەراوردکردنەکان ئێستا گەیشتووەتە ئاستێک تەنیا لە خودی دوو ئەستێرەکەدا سنووردار نین، بەڵکو بەراوردکاری لەنێوان هاوژینەکانیشیان دەکرێت. جۆرجینا رۆدریگێزی کەسایەتی سۆشیال میدیا و مۆدێلی ئەرجەنتینی و ئەنتۆنێلا رۆکۆزۆی هاوژینی مێسی، لە رکابەرییەکی ناڕاستەوخۆی سەروەت و ساماندان.

کامیان دەوڵەمەندترە؟

کریستیانۆ رۆناڵدۆ کە دەوڵەمەندترین یاریزانی تۆپی پێی و بەم دواییانە بووە بووەتە ملیاردێر و سامانەکەی بە یەک ملیار و چوارسەد ملیۆن دۆلار مەزەندە دەکرێت، لە کاتێکدا سامانی دەزگیرانەکەی جۆرجینا رۆدریگێز لە نێوان 10 بۆ 11 ملیۆن دۆلار دەخەمڵێندرێت.

لەبەرامبەردا سامانی لیۆنێل مێسی لە نێوان 800 بۆ 850 ملیۆن دۆلار دەخەمڵێندرێت، لە کاتێکدا سامانی ئەنتۆنێلای هاوسەری نزیکەی 20 ملیۆن دۆلارە.

کامیان کاریگەرترین کەسایەتین لە جیهاندا؟

کریستیانۆ رۆناڵدۆ و جۆرجینا رۆدریگێز لەگەڵ لیۆنێل مێسی و ئەنتۆنێلا رۆکۆزۆ، بە کاریگەرترین هاوسەرەکانی جیهان دادەنرێن، چ لە تۆپی پێ و چ لە بواری میدیا و بازرگانیدا، ئەمەش بەهۆی ژمارەی زۆری هاندەراکەنییانەوە.

کامیان کۆنترۆڵی جیهانی تۆپی پێ دەکات؟

کریستیانۆ و لیۆنێل مێسی بە دوو ئەفسانەی بەناوبانگی مێژووی تۆپی پێی مۆدێرن دادەنرێن، زیاتر لە دە ساڵە رکابەرییان بۆ بەدەستهێنانی خەڵات و نازناوی تاکەکەسی کردووە.

ئەفسانە ئەرجەنتینییەکە لە رووی دەستکەوتەکانی تاکەکەسی و تیمیەوە پێشەنگی گرتووە بە هەشت خەڵاتی بالۆن دۆر و نازناوی جامی جیهانی لەگەڵ هەڵبژاردەکەی. هاوکات ئەفسانە پۆرتوگالییەکە لە رووی ئاماری گۆڵکارییەوە ژمارەکانی زیاترن، گۆڵکاری تۆپی پێی جیهانییە و نزیکە لە گەیشتن بە 1000هەمین گۆڵی کاروانی وەرزشی.

بابەتی زیاتر

Back to top button