
یاریگا –
پێشمەرگەی هەولێر بەهۆی ئەنجامە خراپەکانی ستافی راهێنەرانی تیمەکەی دووردەخاتەوە.
یانەی پێشمەرگەی هەولێر بەشێوەیەکی فەرمی رایگەیاند، دوای تێپەڕینی نۆ گەڕی ئەم وەرزەی خولی نایابی کوردستان ئەمڕۆ بڕیاریانداوە تەواوی ستافی راهێنەرانی یانەکە دووبخەنەوە.
یانەکە ئاماژەی بەوەش کردووە، هەڵوەشاندنەوەی گرێبەستی کەیفی عەبدولڕەحمان، راهێنەری یانەکە و تەواوی ستافەکەی بە رەزامەندی هەردوولا بووە.
هاوکات تۆڕی وەرزشی یاریگا زانیووییەتی، تەها قادر پۆستی راهێنەرایەتی یانەی پێشمەرگەی هەولێر وەردەگرێتەوە.
پێشمەرگەی هەولێر لەم وەرزەی خولی نایابی کوردستان لەکۆی نۆ یاریی تەنیا دوو یاریی بردووەتەوە، پێنج یاریی یەکسانبووە و دوو یاریی دۆڕاوە، بە کۆکردنەوەی یازدە خاڵ پلەی حەوتەمی گرتووە.



