Loading...
ئه‌وروپاگرنگترینمۆندیالی 2026

بۆچی رۆناڵدۆ لە تەمەنی 40 ساڵیدا هێشتا سەرەکییە؟مارتینێز پەردە لەسەر نهێنییەکه‌ لادەبات

مارتینێز هاندەرانی شۆک کرد

Yariga App

یاریگا –

رۆبەرتۆ مارتینێز، راهێنەری هەڵبژاردەی پۆرتوگال، ئه‌و هۆكاره‌ ئاشكرا ده‌كات كه‌ كریستانۆ رۆناڵدۆ هێشتا له‌ پێكهاته‌ی سه‌ره‌كی پۆرتوگال وه‌ك یاریزانی سه‌ره‌كی پشتی پێده‌به‌تێت.

لە چاوپێکەوتنێکی نوێدا مارتینێز لەگەڵ رۆژنامەی مارکای ئیسپانی، ستایشی بێوێنەی کریستیانۆ رۆناڵدۆ، کاپتنی یانەی نەسری سعوودی و هەڵبژاردەی وڵاتەکەی کرد، مارتینێز بە وردی باسی لەو هۆکارانە کرد کە وادەکەن رۆناڵدۆ هێشتا بژاردەی یەکەم و سەرەکی بێت، سەرەڕای ئەوەی تەمەنی خەریکە دەگاتە 41 ساڵ.

سێ کۆڵەکەی سەرەکی بۆ مانەوەی ڕۆناڵدۆ

 

مارتینێز ئاماژەی بەوە کرد کە بڕیاری یاریپێکردنی رۆناڵدۆ وەک یاریزانی سەرەکی تەنیا لەبەر ناوەکەی نییە، بەڵکو لەسەر سێ بنەمای زانستی و وەرزشییە:

1.بەهرە : کە هێشتا لە ئاستێکی بەرزدایە.

2.ئەزموون : توانای سەرکردایەتیکردنی تیپەکە لە کاتە سەختەکان زۆره‌.

3. بڕیاردان و پێداگری: ئارەزووی زۆری بۆ بردنەوە و باشتربوونی ئه‌نجامه‌كانی تیپه‌كه‌.

راهێنەرەکە دەڵێت،

“پاپەندبوونی هەمیشەیی کریستیانۆ بۆ ئامادەبوون و بەشداریکردن، وادەکات شوێنی خۆی لە پێکهاتەی سەرەکیدا وەک کاپتن مسۆگەر بکات.”

کارتێکی فشاری تاکتیکی

مارتینێز لایەنێکی تاکتیکی گرنگی ئاشکرا کرد و گوتی،

“تەنیا بوونی رۆناڵدۆ لە ناو یاریگادا، یارمەتی پۆرتوگال دەدات بۆ دروستکردنی بۆشایی. چونکە هەمیشە دوو بەرگریکار چاودێری دەکەن، ئەمەش وا دەکات یاریزانەکانی ترمان ئازادتر بن.”

ئامارەکانی رۆناڵدۆ له‌گه‌ڵ مارتینێزدا سەرسوڕهێنەرن؛ ئەو توانیویەتی 25 گۆڵ لە 30 یاری نێودەوڵەتیدا تۆمار بکات، ئەمەش بەڵگەیەکی حاشاهەڵنەگرە کە هێشتا لە رووی جەستەیی و تەکنیکییەوە لە لوتکەدایە.

خەونی 1000 گۆڵ و مۆندیالی 2026

 

لە کاتێکدا جیهان چاوەڕێی گەیشتنی رۆناڵدۆیە بە گۆڵی ژمارە 1000 کە ئێستا خاوەنی 955 گۆڵە، مارتینێز دەڵێت رۆناڵدۆ بیری لێ ناکاتەوە:
“نهێنی کریستیانۆ ئەوەیە کە لە ئێستادا دەژی. ئەو بیر لە داهاتووی دوور ناکاتەوە، بەڵکو دەیەوێت ئەمڕۆ باشترین بێت. ژمارەی 1000 گۆڵ تەنیا ئەنجامی کارەکانی دەبێت کاتێک واز دەهێنێت، نەک ئامانجێکی سەرەکی لە ئێستادا.”

بەرەو کۆتا خەڵات:

رۆناڵدۆ هیوای وایە کاروانی وەرزشی خۆی بە بردنەوەی مۆندیالی 2026 لە ئەمریکا، مەکسیک و کەنەدا کۆتایی پێ بهێنێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button