ئیسپانیا

بارسا لە وەڵامی داخوازیی یانەکاندا: ئانسو فاتی بۆ فرۆشتن نیە

یاریگا- یانەی بارسێلۆنا هەڵوێستی کۆتایی خۆی ڕادەگەیەنێت لە بارەی ئۆفەری یانەکان بۆ ئانسو فاتی.

ڕۆژنامەی سپۆرتی ئیسپانی بڵاوی کردۆتەوە کە یانە کەتەلەلۆنییەکە ڕایگەیاندووە فاتی بۆ فرۆشتن نییە و بە خواستنیش ناینێرنە دەرەوە.

لە ناو زانیارییەکانی ئەو ڕۆژنامەدا ئەوەش هاتووە خۆرخێ مێندێزی بریکاری یاریزانە لاوەکە لە یانەیەکی پریمەرلیگەوە گرێبەستی پێشکەش کراوە.

ئەم هەڵوێستە ئاشکرایەی بارسا دوای ئەوە دێت کە وەک “سپۆرت” باسی لێوە کردووە، کەسە نزیەکانی یاریزانە تەمەن 17 ساڵانەکە قایل نین بەوەی فاتی لە ڕیزی یەکەمی یانەکە یاری پێ نەکرێت، بەڵکوو ئەو ئاستەی لەو یاریانەی تێیدا بەشداری کردووە مایەی سەرەکیبوونە لە بارسا.

لە بەرامبەردا بلاوگرانا وەک یەکێک لە ئەستێرەکانی داهاتووی یانەکەی دەبینێت، هەر بۆیە چەند مانگێک پێش ئێستا لە بۆندە نوێیەکەیدا بڕی 179 ملیۆن یۆرۆی وەک مەرجی هەڵوەشاندنەوەی گرێبەستەکەی جێگیر کرد.

بابەتی زیاتر

Back to top button