Loading...
ئه‌مریکائه‌وروپاجیهانگرنگترینمۆندیالی 2026

فیفا شۆکێکی گەورە تووشی هاندەرانی مۆندیالی 2026دەکات؛ نرخەکان خەیاڵین

فیفا مۆندیالی 2026 دەکاتە گرانترین پاڵەوانێتی مێژوو

Yariga App

یاریگا –

یەکێتیی نێودەوڵەتی تۆپی پێ جیهان، جارێکی دیکە رووبەڕووی شەپۆلێکی توندی رەخنە بووەتەوە، دوای ئەوەی بڕیارێکی چاوەڕواننەکراوی دەرکرد کە تێیدا مەرجی کڕینی بلیتی داناوە بۆ چوونە ژوورەوە بۆ ناوچەکانی تایبەت بە هاندەران (Fan Zones) لە مۆندیالی 2026.

ناوچەی هاندەران چیتر بێ بەرامبەر نییە

لە هەنگاوێکی نوێدا لە ویلایەتی نیوجێرسی، فیفا ناوچەیەکی هانده‌رانی تایبەتی راگەیاند کە بڕیارە لە پارکی (Liberty State Park) دروست بکرێت، چوونە ژوورەوە بۆ ئەم ناوچەیە بێ بەرامبەر نییە و دەبێت هاندەران بلیتی پێشوەختە بکڕن.

  • نرخی هەر بلیتێک بۆ چوونە ناو ئەم ناوچەیە 12.50 دۆلارە 

  • بلیتەکان لە رێگەی ماڵپەڕی Ticketmaster دەفرۆشرێن.

  • ئەم بڕیارە لە کاتێکدایە کە بە درێژایی مێژووی مۆندیال، ناوچەکانی هاندەران (Fan Zones) هەمیشە بێ بەرامبەر  بوون بۆ ئەو کەسانەی نەیانتوانیوە بلیتی یارییەکان دەست بخەن، تا لەسەر شاشە گەورەکان سەیری یارییەکان بکەن.

توڕەیی هاندەران: “فیفا دەیەوێت هەموو شتێک بە پارە بێت”

ئەم بڕیارە کاردانەوەی توندی لە سۆشیاڵ میدیا لێکەوتەوە. لە ژێر پۆستی راگەیاندنەکەدا لە ئینستاگرام، هاندەران تووڕەیی خۆیان دەربڕیوە:

  • یەکێک لە هاندەران نووسیویەتی: لە هەموو مۆندیالەکانی پێشوودا ناوچەی هاندەران بێ بەرامبەر بووە.

  • یەکێکی تر نووسیویەتی: تەنیا فیفا دەتوانێت وا بکات بلیتی یارییەکان هێندە گران بێت کە خەڵک نەتوانن بیکڕن، دواتر ناچاریان دەکات پارەش بدەن بۆ ئەوەی لەسەر شاشە سەیری بکەن.

هێشتا روون نییە ئایا ئەم بڕیارە راستەوخۆ لەلایەن فیفاوە دەرچووە یان لیژنەی ناوخۆیی رێکخستنی شارەکە، بەڵام بۆنەکە بە فەرمی لەژێر ناوی “فێستیڤاڵی هاندەرانی فیفا” بەڕێوەدەچێت.

قەیرانی نرخی بلیتی یارییەکان

پێشتریش فیفا رووبەڕووی رەخنەی میدیا و فیدراسیۆنەکان بووەوە بەهۆی دانانی نرخی پێوانەیی و خەیاڵی بۆ بلیتی یارییەکانی مۆندیالی داهاتوو، کە پێشبینی دەکرێت ببێتە قازانجویستترین پاڵەوانێتی لە مێژووی فیفادا.

به‌هۆی زۆری فشار و ناڕەزایەتییەکان، فیفا هەنگاوێکی بچووکی نا و بڕیاریدا کە 10%ـی بلیتە تەرخانکراوەکان بۆ وڵاتە سەرکەوتووەکان بە نرخی جێگیر (60دۆلار) بفرۆشرێن، بەڵام ئەم بڕیارە بەبێ راوێژ بە کۆمەڵەی هاندەران دراوە و زۆربەیان پێیان وایە ئەو رێژەیە زۆر کەمە و تەنیا بۆ چەواشەکردنە.

پارەی خەیاڵی بۆ هەڵبژاردەکان لە بەرامبەر وەرگرتنی پارە لە هاندەران، فیفا خەزێنەی هەڵبژاردەکانی پڕ کردووە، لە کۆبوونەوەی ئەم هەفتەیەی ئەنجومەنی فیفا لە دەوحە، بڕیاردرا:

  • کۆی گشتی خەڵاتەکان 727 ملیۆن دۆلارە (زیادبوونی 50٪ بەراورد بە مۆندیالی قەتەر).

  • هەڵبژاردەی براوەی مۆندیال 50 ملیۆن دۆلار وەردەگرێت.

  • هەر هەڵبژاردەیەک تەنیا بە بەشداریکردن لە قۆناخی کۆمەڵەکان 9 ملیۆن دۆلار و 1.5 ملیۆن دۆلاریش وەک خەرجی ئامادەکاری وەردەگرێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button