Loading...
بازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

تیاگۆ سیلڤا گەڕایەوە بۆ لووتکەی تۆپی پێی ئەوروپا

Yariga App

یاریگا –

تیاگۆ سیلڤای بە یوتێرنێکی گەورە دەگەڕێتەوە بۆ لووتکەی ئەوروپا، ئەوەش دوای بەسەربردنی ماوەیەک لەگەڵ فلومینێنسی وڵاتەکەی کە چەند رۆژێک لەمەوبەر دوای کۆتایی هاتنی خولی بەڕازیلی جیابوونەوەی راگەیاند و وەک یاریزانی ئازاد لە بازاڕەکەدا بەردەستبوو.

بەگریکارە بەڕازیلیەکە 20 ساڵ بەرلە ئێستا لە خولی وڵاتەکەیەوە کاروانە ئەرووپیەکەی دەستپێکرد. دیارترین ماوەشی لەو کیشوەرە لەگەڵ یانەکانی ئەیسی میلان (2009-2012)، پاریس سانجێرمان (2012-2020) و چێڵسی (2020-2024) کەلەگەڵیاندا چامپیۆنزلیگی بردەوە. دواتر لە رێگەی یانەی فلومینێنسی بگەڕێتەوە بۆ خولی بەرازیلی.

ئەمڕۆ سیلڤا لە رێگەی یانەی پۆرتۆوە جارێکیتر گەڕایەوە بۆ لووتکەی ئەوروپی.

گەڕانەوەی سیلڤا بۆ ئەوروپا لەکاتێکدایە ناوبراو ئێستا تەمەنی گەیشتووەتە 41 ساڵ.

بەگوێرەی گرێبەستی نێوانیان، بەرگریکارە ئەفسانەییەکەی سامبا تا هاوینی 2026 لەو یانەیە دەبێت لەگەڵ بژاردەی درێژکردنەوە تا هاوینی 2027.

بۆ زانین، تیاگۆ ئاشنایەتی پێشتری بەو یانە پۆرتوگالیە هەیە. لە ماوەی 2004-2005 بۆ تیمی پلە B پۆرتۆ یاریی کردووە.

پۆرتۆ ئەم وەرزە لە خولی پۆرتوگالی دوای 14 گەڕ 40 خاڵی هەیە و پێشەنگە. لە یۆرۆپالیگیش رکابەرایەتی دەکات. دوای 6 هەفتە توانیویەتی 13 خاڵ کۆبکاتەوە و پلەی 8ی ریزبەندی ئەو پاڵەوانێتیە ئەوروپیەی گرتووە.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button