Loading...
کوردستان

شەقڵاوە لە خولی پلە یەکی کوردستان دەکشێتەوە؟

راگەیەندراوێک لە یانەی شەقڵاوەوە

Yariga App

یاریگا –

یانەی شەقڵاوە بە هۆی بڕیارێکی یەکێتی تۆپی پێی کوردستان، تاوتوێی کشانەوە لە خولی پلە یەکی کوردستان دەکات.

بە هۆی هەژماردنی شەقڵاوە بە شکست بەرامبەر بازیان لە گەڕی دووەمی خولی پلە یەکی کوردستان، کارگێڕی یانەی شەقڵاوە رۆژی دووشەممە ( 22ـی دیسێمبەری 2025 ) کۆبوونەوە لەگەڵ دەستەی گشتی یانەکە دەکات و تاوتوێی کشانەوە لە خولی پلە یەکی کوردستان دەکەن، دوای پێدانی سێ خاڵی یاریی بە بازیان، شەقڵاوە بە شەش خاڵ کەوتە ریزبەندی سێیەمی خولەکە.

بڕیار و سزای یەکێتی تۆپی پێی کوردستان بۆ شەقڵاوە؛ 

دوای تاوتوێکردن و لێکۆلینەوەی تەواو لەسەر رووداوەکان، و ئەنجامدانی زیاتر لە یەک کۆبوونەوەی فەرمی لەلایەن لیژنەی ڕێککاری، یاسایی و سزا‌دان، لیژنەکە بە یەکدەنگی بڕیاریدا بە جێبەجێکردنی ئەم بریارانەی خوارەوە:
1- سزادانی ستافی ڕاهێنەرانی یانەی شقلاوە، کارگوزار (سێبور صابر ئەنوەر)، بە ڕاگرتن لە بەشداریکردن لە هەموو چالاکییە فەرمییەکانی یەکێتی تۆپی پێی کوردستان بۆ ماوەی (2) وەرز، وەرزی 2025–2026 و وەرزی 2026–2027، بە پێی برگەی (أ) لە ماددەی (7)ی یاسای سزا‌دانی کارگێری و ڕاهێنەران.
2- هەژمارکردنی ئەنجامی یارییەکە بە (0–3)، بە دۆراندنی یانەی شقلاوە و تۆمارکردنی بردنەوە بۆ یانەی بازیان.
3- سزادانی دارایی یانەی شقلاوە بە بڕی (2,000,000) دوو ملیۆن دیناری عێراقی، بە پێی برگەی (ب) ماددەی (7) سزاکانی کارگێری و ڕاهێنەران.
تێبینی: ئەم بڕیارانەی سەرەوە شیاوی تێهەڵچوونەوە (استئناف) ـن بۆ ماوەی (48) کاتژمێر، لە کاتی دەرچوونی بڕیارەکەوە، بە پێی یاسا و ڕێساکانی پەیوەست بە یەکێتی تۆپی پێی کوردستان .

راگەیەندراوەکەی شەقڵاوە دەربارەی بڕیارەکەی یەکێتی تۆپی پێی کوردستان؛ 

ئێمە یەکێک بووینە لەو یانانەی پابەندی تەواوی بڕیارەکانی یەکێتی تۆپی پێی کوردستان بووینە، بەڵام بەداخەوە پارساڵ و ئەمساڵیش بارو دۆخەکان لەبەرژەوەندی ئێمە نین، ڕێگریمان لێ دەکرێ و هەوڵی وەستانمان دەدەن بۆ گەیشتنەوە بۆ ڕیزی یانە نایابەکانی کوردستان، بۆیە ئێمە بە زووترین کات لەگەڵ (دەستەی گشتی)یانەکەمان کۆبوونەوە
دەکەین و ڕۆژی دووشەممە دواین بڕیاری خۆمان سەبارەت بـە مانــەوە یان کــشـــانــەوە لە خولەکانی کوردستان ڕادەگەیەنین .

بابەتی زیاتر

Back to top button