Loading...
کوردستان

قەڵادزێ گرێ کوێرەی سەرکەوتنی کردەوە و هەندرێنیش جارێکی دیکە لە یاریگای خۆی یەکسان بوو

پیشەسازی لە دەرەوەی یاریگای خۆی سەرکەوتنێکی گرینگی بەدەستهێنا

Yariga App

یاریگا –

قەڵادزێ بەسەرکەوتن شادبوویەوە و هەندرێنیش جارێکی دیکە لە یاریگای خۆی دوو خاڵی گرینگی لە دەستدا.

لە رۆژی یەکەمی گەڕی هەشتەمی یارییەکانی خولی نایابی کوردستان، هەندرێنی پێشەنگ لە یاریگای خۆی دوو خاڵی گرینگی لە دەستدا و بەبێ گۆڵ لەگەڵ رانیە یەکسان بوو، هەندرێن سێیەم یارییە لە یاریگای خۆی یەکسان دەبێت و بە 16 خاڵ لە ریزبەدی یەکەم مایەوە، رانیە پێنج یارییە سەرکەوتنی بەدەست نەهێناوە و بە 10 خاڵ بە شێوەی کاتی لە ریزبەندی چوارەم دێت.

سیروانی نوێ تووشی یەکەم شکست هات لە یاریگای خۆی لەم وەرزەی خولی نایابی کوردستان 2 _ 1 بە پیشەسازی دۆڕا، سیروانی نوێ 11 خاڵی هەیە و بە شێوەی کاتی لە ریزبەندی سێیەم مایەوە، پیشەسازیش وێڕای ئەم سەرکەوتنە گرینگە بە 8 خاڵ لە ریزبەندی 11ـو پێش کۆتایی خولی نایابی کوردستان دێت.

دوای شەش گەڕ، جارێکی دیکە قەڵادزێ بە سەرکەوتن شادبوویەوە و لە یاریگای خۆی 3 _ 1 لە دەربەندیخانی بردەوە، قەڵادزێ بە نۆ خاڵ و بە کاتی لە ریزبەندی شەشەم دێت، دەربەندیخانیش کە تا ئێستا هیچ سەرکەوتنێکی لە خولەکە بەدەست نەهێناوە بە سێ خاڵ لە ریزبەندی کۆتایی خولی نایابی کوردستان دێت.

یارییەکانی سبەی هەینی ( 19ـی دیسێمبەری 2025 )

بابەتی زیاتر

Back to top button