Loading...
ئاسیا

دەگمەنترین کاتژمێر لە جیهان؛ ئەو کاتژمێرەی پێشکەشی مێسی کرا نرخی چەند بوو؟

Yariga App

یاریگا –

لیۆنێل مێسی، ئەفسانەی ئەرجەنتینی و هێرشبەری ئینتەر مەیامی لە کاتی گەشتەکەیدا بۆ هیندستان دیارییەکی گرانبەهای پێشکەشکرا کە سەرنجی هەمووانی بۆ لای خۆی راکێشا.

مێسی لە کاتی سەردانی ڤانتارا کە ناوەندێکی پاراستنی گیانلەبەرە کێوییەکانە و لەلایەن ئانانت ئەمبانی کوڕی دەوڵەمەندترین بازرگانی هیندستان پێشوازی لێکرا و کاتژمێرێکی بە بەهای زیاتر لە یەک ملیۆن دۆلاری بە دیاری پێشکەشی مێسی کرد. کاتژمێرە لوکسەکە بڕاندی ریچارد میل RM 003-V2ـە، یەکێکە لە دەگمەنترین کاتژمێرەکانی جیهان، تەنها 12 دانەی لە جیهاندا هەیە. ئەم کاتژمێرە بە نزیکەی یەک ملیۆن و 100 هەزار دۆلار مەزەندە دەکرێت.

کاتژمێرەکە لەلایەن ئانانت ئەمبانی کوڕی دەوڵەمەندترین کەسی هیندستان پێشکەشکرا و سەرنجی میدیاکان و هەوادارانی بۆ لای خۆی راکێشا. سەردانەکەی مێسی بۆ ڤانتارا لوتکەی یەکەم گەشتی بوو بۆ هیندستان، لەو ماوەیەدا سەردانی چوار شاری ئەو وڵاتەی کرد کە بریتین لە مومبای، نیودەلهی، حەیدەراباد و کۆلکەتا.

سەردانەکەی مێسی بۆ مۆمبای مشتومڕێکی زۆری بەدوای خۆیدا هێنا و ئالۆزییەکی زۆری هاندەرانی لێکەوتەوە، بەڵام سەردانی بۆ شارەکانی دیکە هێمن و بێ رووداو بوون. لەم گەشتەدا لەگەڵ هاوڕێکانی، لویس سوارێز و رۆدریگۆ دی پاوڵ، بەشداری لە بۆنە رۆشنبیری و کۆمەڵایەتییە جیاوازەکانی هیندستان کرد.

بابەتی زیاتر

Back to top button