
یاریگا –
ئەو لایەنە ئاشکرا دەبێت کە لەپشت گەڕانەوەی تێر شتیگن، گۆڵپارێزی ئەڵمانییە بۆ پێکهاتەی سەرەکی بارسێلۆنا.
رۆژنامەی موندۆ دێپۆرتیڤۆ بڵاویکردووەتەوە، ئیدارەی بارسێلۆنا شۆک بووە کە بینیویانە تێر شتیگن لە یارییەکەی بەرامبەر گوادالاخارا لە پێکهاتەی سەرەکی بووە چونکە یانەکە دەیەوێت لە مێرکاتۆی زستانە دەستبەرداری ئەو گۆڵپارێزە ببێت.
هەروەها رادیۆی کاتالوونیا بڵاویکردووەتەوە، بەگوێرەی ئەو زاناریانەی لە میدیاکانی ئەڵمانیا دەستیانکەوتووە، یەکێتی تۆپی پێی ئەڵمانیا داوای لە هانزی فلیک کردووە لەو یارییە بەشداریی بە شتیگن بکات تاوەکو هەڵسەنگاندن بۆ توانای گۆڵپارێزەکە بکەن و بزانن ئاخۆ بۆ مۆندیال ئامادە دەبێت یاخود نا.
راهێنەرە ئەڵمانییەکە دوای یارییەکە هۆکاری یاریکردنی شتیگنی روونکردەوە.
شتیگن تەنیا بۆ ئەم یارییە گەڕاوەتەوە پێکهاتەی سەرەکی، ئەو 12 ساڵ خزمەتی بارسێلۆنای کردووە، لە پێکانێکی درێژخایەن گەڕاوەتەوە و ویستم بەم یارییە پێشوازی لە گەڕانەوەی بکەم.
شتیگن تاوەکو هاوینی 2028 گرێبەستی لەگەڵ بارسێلۆنا هەیە، بەڵام بارسا دەیەوێت گرێبەستەکەی هەڵبوەشێنێتەوە و بەڕێی بکات.
🤨 Estupor interno por la titularidad de Ter Stegen
✍️ @ffpolo https://t.co/o3z8EcPArA
— Mundo Deportivo (@mundodeportivo) December 18, 2025