Loading...
کوردستان

پێنج یاریزانی پیشەسازی بۆ یارییەکەی سیروانی نوێ ئامادە نابن

قەڵادزێ و دەربەندیخان برینەکانیان بە یەکتر سارێژ دەکەن

Yariga App

یاریگا –

پیشەسازی بۆ یارییەکەی سیروانی نوێ گورزێکی کوشندەی بەرکەوتووە و پێنج یاریزانی بۆ یارییەکەی سیروانی نوێ یاریی ناکەن.

لە گەڕی هەشتەمی خولی نایابی کوردستان، پێنج شەممە ( 18ـی دیسێمبەری 2025 ) پیشەسازی لە سلێمانی رووبەڕووی سیروانی نوێ دەبێتەوە، بۆ ئەم یارییە پیشەسازی لە توانای پێنج یاریزانی بێبەش دەبێت، عەبدوڵا ئەمیر کاپتنی تیپەکە بە هۆی هەبوونی سێ کارتی زەرد و بارزان شێرزاد، کاوان لەزگین، باڵا وشێارلەگەڵ باسل مستەفای هێرشبەر بە هۆی پێکانەوە یاریی ناکەن.

مارکۆ محەمەد، یاریزانی سیروانی نوێش بە هۆی هەبوونی سێ کارتی زەردەوە لە یارییەکە دادەبڕێت، سیروانی نوێ 11 خاڵی هەیە لە ریزبەندی سێیەمە و پیشەسازیش بە پێنج خاڵ لە ریزبەندی 11ـەو پێش کۆتایی خولی نایابی کوردستان دێت.

هەندرێن لە یاریی لووتکەدا میوانداری رانیە دەکات،  رانیە هیچ یاریزانێکی دابڕاوی بۆ یارییەکە نیە و تەواوی پێکهاتەی دارا محەمەدی راهێنەر ئامادەن، محمەد عیسای بەرگریکاری پیشەگەری هەندرێن بە هۆی سێ کارتی زەردەوە یاریی ناکات،  هەندرێن بە 15 خاڵ لە پێشەنگی خولەکە یە و رانیەش بە نۆ خاڵ لە ریزبەندی پێنجەم دێت.

قەڵادزێ و دەربەندیخان دەیانەوێت برینەکانیان بە یەکتر سارێژ بکەن، پێکهاتەی هەر دوو یانە بە تەواوی ئامادەیە و هیچ دابڕانێکیان نیە، قەڵادزێ لە ریزبەندی 10ـیە بە شەش خاڵ و دەربەندیخانیش بە سێ خاڵ لە ریزبەندی 12ـو کۆتایی خولی نایابی کوردستان دێت.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button