
یاریگا –
گازی باکوور بەبێ یاریزانێکی سەرەکی میوانداری فەهد دەکات، دوو یاریزانە کوردەکەی فەهدیش بۆ یارییەکە ئامادە دەبن.
لە گەڕی 11ـی خولی نایابی عێڕاق، یەک شەممە ( 14ـی دیسێمبەری 2025 ) گازی باکوور لە یاریگای خۆی رووبەڕووی فەهد دەبێتەوە، بۆ ئەم یارییە مستەفا ئەحمەد، هێرشبەری گازی باکوور بۆ یارییەکە ئامادە نابێت، لە 10 یاریی رابردوو گازی باکوور تەنها یەکەم گەڕ بەرامبەر مەسافی باشوور شکستی هێناوە.
هەر یەک بیلال ساڵح و دانا کامەران یاریزانانی فەهد بۆ یارییەکە ئامادەن، وەرزی رابردوو هەر دوو یاریزانە گەرمیانیەکە لە ریزی گازی باکوور یارییان دەکرد، یاریی رابردووی فەهد بەرامبەر حوسێن کە تیایدا 1 _ 0 براوەبوون تاکە گۆڵی یارییەکە بیلال ساڵح تۆماریکرد، ئاداما بالۆی مالی کە دوو وەرز لەمەوبەر یاریزانی هەولێر بوو لە خولی ئەستێرەکانی عێڕاق، لە ریزی یانەی فەهد یاریی دەکات.
نوێنەرەکەی کەرکوک بە راهێنەرایەتی قوسەی هاشم لە 10 یاریی رابردوو سێ سەرکەوتن و شەش یەکسان بوون و یەک شکستی هەیە بە 15 خاڵ لە ریزبەندی شەشەم دێت، فەهد بە راهێنەرایەتی مزەفەر جەبار سێ سەرکەوتن و چوار یەکسان بوون و سێ شکستی هەیە بە 13 خاڵ لە ریزبەندی 11ـی خولی نایابی عێڕاق دێت.



