Loading...
ئاسیاعێراقگرنگترین

چی لە یەکێتی تۆپی پێ دەگوزەرێت؟ یونس مەحمود نهێنییە گەورەکە ئاشکرا دەکات

متمانەم بە درجال نەماوە و خۆم بۆ سەرۆکایەتی دەپاڵێوم

Yariga App

یاریگا –

یونس مەحمود، جێگری دووەمی سەرۆکی یەکێتی تۆپی پێی عێراق، لە لێدوانێکی ئاگریندا پەردەی لەسەر ناکۆکییە قوڵەکانی نێوان خۆی و عەدنان درجال لادا و بە فەرمی رایگەیاند کە پاشەکشە ناکات و خۆی بۆ پۆستی سەرۆکایەتی یەکێتی تۆپی پێی عێراق دەپاڵێوێت.

ناکۆکی لەسەر شێوازی بەڕێوەبردن

یونس مەحمود له‌ كه‌ناڵی كاسی قه‌ته‌ڕی ئاشکرای کرد، کە سەرەتا پەلەی نەبووە لە خۆپاڵاوتن، بەڵام بارودۆخەکە وای سەپاندووه‌، ئەو جیاوازییەکی گەورە لە نێوان شێوازی کارکردنی خۆی و عەدنان درجال دەبینێت و دەڵێت،

“کاپتن عەدنان حەز دەکات لە رێگەی میدیاکانەوە پڕۆژەکان بخاتە ڕوو، بەڵام من کەسێکی واقعیم و باسی هیچ پڕۆژەیەک ناکەم تاوه‌كو تەواو نەبێت.”


هەروەها جەختی کردەوە کە کارکردنی لەم دۆسیەیەدا کەسی نییە بەرامبەر درجال، بەڵام سوورە لەسەر خۆ به‌ربژێركردن.

پەراوێزخستن و گرێبەستی لالیگا

سەبارەت بە رۆڵی ئێستای لە یەکێتییەکە، “سەفاح” دان بەوەدا دەنێت کە ماوەیەکی زۆرە لە بڕیارە گرنگەکان دوورخراوەتەوە و واژۆی لەسەر زۆر بابەت نامێنێت، لەکاتێکدا تەنیا لە شەش مانگی سەرەتادا بەشداری پێدەکرا.

یەکێک لە خاڵە هەرە ناکۆکەکان گرێبەستی “لالیگا” بووە. یونس دەڵێت،

“من ناڕازی بووم و پێموابوو دۆسیەی لالیگا تەنیا ڕاوێژکارییە و دەمانتوانی بە پارەیەکی کەمتر راوێژکاری بەتوانا بگرین، بەڵام رووبەڕووی فشاری گەورە بوومەوە، تەنانەت لە سەرۆکایەتی وەزیرانەوە پەیوەندییان پێوە کردم، بۆیە ناچار بووم ملکەچ بم.”

نه‌بوونی متمانه‌ و كێشه‌ گه‌وره‌كان

یونس مەحمود باسی لە رووداوێک کرد کە وای لێکردووە هەست بە بێ متمانەیی تەواو بکات، ئەویش کاتێک بووە کە وێنەگرێکی یەکێتییەکە لە ترسدا ئامادە نەبووە وێنەیەکی خۆی پێ بداتەوە، سەرەڕای ئەوەی یونس جێگری سەرۆک و سەرپەرشتیاری هەڵبژاردەیە.

ئەو گوتی،

“لەو ساتەدا هەستم کرد کارکردن مەحاڵە لەگەڵ کەسێکدا کە متمانەی بەو کەسانە نەبێت کە لەگەڵی کار دەکەن، سەرەڕای ئەوەی من هەموو مێژووی خۆم خستە خزمەت پڕۆژەکەی عەدنان درجال.

هەڵەی مامەڵە لەگەڵ میدیا

یونس دانی بەوەدانا کە لە رابردوودا هەڵەیان کردووە بەرامبەر میدیا و هەوڵیان داوە بێدەنگیان بکەن، لەکاتێکدا میدیا ئاوێنەی راستەقینەی کارەکانیانە.

رابردوو و ژیانی تایبەت

لە بەشێکی تری قسەکانیدا، ئەفسانەکەی تۆپی پێی عێراق باسی لەوە کرد کە لە منداڵیدا حەزی بە تۆپی سەبەتە بووە و کاری کشتوکاڵ و بەخێوکردنی ئاژەڵی کردووە. هەروەها ئاماژەی بەوە دا کە پێشتر پۆستی وەزارەتی پێشکەش کراوە، بەڵام ئەو کات پشتیوانی عەدنان درجالی کردووە.

لە کۆتاییدا، سەبارەت بەو دەنگۆیانەی کە بە کەسێکی ئاژاوه‌گێر یان مشتومڕاوی وەسفی دەکەن، یونس مەحمود بە راشکاوی رایگه‌یاند، ئەمە یونس مەحمودە دەبێت دووربکەومەوە؟ پێ نەکەنم؟ لێدوان نەدەم؟ من بەم شێوەیەم.”

بابەتی زیاتر

Back to top button