Loading...
ئاسیاگرنگترین

پێشوازی خەیاڵی؛ لیۆنێل مێسی پەردە لەسەر پەیکەرە زەبەلاحەکەی لادەدات

هەموو هیندستان لە لیۆ کۆبوونەتەوە..

Yariga App

یاریگا –

لیۆنێل مێسی گەیشتە هیندستان و لەوێ پەردەی لەسەر زەبەلاحترین پەیکەری خۆی لادا.

درەنگانی شەوی رابردوو لیۆنێل مێسی بە یاوەری لویس سوارێز و رۆدریگۆ دی پاول گەیشتە هیندستان، هەزاران هاندەر پێشوازییان لە ئەفسانە ئەرجەنتینییەکە کرد، تەنانەی بەهۆی زۆری رێژەی پێشوازیکەران مێسی نەیتوانی بە رێگەی سەرەکی بگاتە لای پەیکەرەکەی و بەناچاری بە رێگەیەکی یەدەک گەیەنرایە شوێنەکە.

پەیکەرەکەی مێسی لە شاری لەیک تاون دانراوە، بەرزییەکەی 70 پێ “21 مەتەر”ـە رەنگێکی زێڕینی هەیە و جامی مۆندیالیشی بەدەستەوەیە، پەیکەرەکە رەنگدانەوەی خۆشەویستی هاندەرە سەرشێتەکانی هیندستانە بۆ ئەفسانە ئەرجەنتینییەکە.

لیۆنێل مێسی لە رێوڕەسمێکی تایبەتدا بە ئامادەبوونی هەزاران کەس پەردەی لەسەر پەیکەرەکەی خۆی لادا. جیا لە هاندەران چەندین کەسایەتی گرنگی وڵاتەکە لە ناویاندا شاهـ رۆخان، ئەکتەری ناوداری جیهانی ئامادەی رێوڕەسمەکە بوون.

هاوکات چەندین کەسایەتی سیاسی باڵای وڵاتەکە لە پێشوازی لیۆدا بوون، سوجیت بۆس وەزیری حکومەتی رۆژئاوای بەنگال و هەروەها ئەندامی ئەنجومەنی یاسادانان لە بیدانگار یەکێک بوو لەو سیاسەتمەندارە ناودارانەی وڵاتەکە کە پێشوازی لە مێسی کرد.

سوپاس بۆ ئەم پێشوازییە گەرمە، شانازییەكی گەورەیە و زۆر دڵخۆشم لێرەم. گەلی هیندستان لە مۆندیالدا پشتگیری زۆریان كردین، خۆشەویستییەكی زۆریان بۆ من هەیە و زۆر دڵخۆشم كە توانیم ئەم رۆژانەیان لەگەڵ بەشبكەم

بابەتی زیاتر

Back to top button