Loading...
کوردستان

کۆیە نایابی دەوێت و دهۆکیش دوو خاڵی گرینگی لە دەستدا

یاریی شەقڵاوە و بازیان تەواو نەکرا

Yariga App

یاریگا –

کۆیە دووەم سەرکەوتنی لەسەر یەکی تۆمار کرد و ریزبەندی یەکەمی وەرگرت، دهۆکیش لە دەرەوەی یاریگای خۆی دوو خاڵی گرێنگی لە دەستدا.

لە گەڕی دووەمی خولی پلە یەکی کوردستان، زانکۆی جیهان لە یاریگای پیشەسازی یەکەم سەرکەوتنی لەم وەرزەی خولەکە تۆمار کرد و 1 _ 0 لە تەناهی بردەوە، بەردەڕەش هەنگاوێک کەوتە دواوە دوای ئەوەی 1 _ 0 بە یانەی شێخان دۆڕا، بەردەڕەش جیاواز لە وەرزەکانی تر ئامادەکاری بۆ خولەکە کردووە و ئامانجیان گەیشتنە بە ریزی نایاب.

کۆیە لە دەرەوەی یاریگای خۆی بە ئەنجامی 2 _ 0 لە سۆرانی بردەوە، کۆیە دووەم سەرکەوتنی لەسەر یەکی بەدەستهێنا و پێشەنگی خولەکەی وەرگرت، سۆرانیش دووەم شکستی بوو تا ئێستا بەبێ خاڵ خولەکە بەڕێدەکات.

لە دێڕبی کەرکوک، خاک بە ئەنجامی 2 _ 1 لە شۆڕجەی بردەوە، راهێنەری شۆڕجە دوای یارییەکە ناوبژیوانی یارییەکەی بە هۆکاری شکستی تیپەکەی دانا وێڕای ئەوەی باسی خراپی ئامادەکاری تیپەکەشی کرد بۆ ئەم وەرزەی خولی پلە یەکی کوردستان، خاک بە شەش خاڵ و بە جیاوازی گۆڵ لە ریزبەندی دووەم دێت و شۆڕجەش لە هەردوو یارییدا شکست بەش بووە.

دهۆک دوو خاڵی گرینگی لە دەستدا و لە دەرەوەی یاریگای خۆی 1 _ 1 لەگەڵ ئاڕاڕات یەکسان بوو، ئاڕاڕات چەند رۆژێکە تیپەکەی ئامادە کردووە بۆ خولەکە و دهۆکیش ئامانجیان گەڕانەوەیە بۆ نایابی کوردستان و نەیتوانی سوود لە یاریزانەکانی تیپی خولی ئەستێرەکانی عێڕاق وەربگرێت.

یاریی شەقڵاوە و بازیان تەواو نەکرا، دوای ئەوەی شەقڵاوە 1 _ 0 لە پێش بازیان بوو، کارگوزارێکی شەقڵاوە لەلایەن ناوبژیوانەوە بە کارتی سوور کرایە دەرەوە، دوتر  پشێوی و ئاڵۆزی دروست بوو لە نێوان هەردوولا، بۆیە یارییەکە تەواو نەکرا و دواتر یەکێتی تۆپی پێی کوردستان بڕیاری یەکلاکەرەوەی لێدەدات.

کفری و بابان یەکەم خاڵی ئەم وەرزەیان بە دەستهێنا دوای ئەوەی 1 _ 1 یەکسان بوون، هەر دوو یانەش لە گەڕی یەکەم شکستیان هێنابوو، یارییەکەی چەمچەماڵ و سێمێل سبەی هەینی ( 12ـی دیسێمبەری 2025 ) لە یاریگای چەمجەماڵ دەکرێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button