ئارنۆڵد بۆ یاریی داهاتوو هەواڵی خۆش و ناخۆش به هاندەران دهدات
10 ساڵە چاودێری ئوردن دەکەم، ئێمە ئامادەین

یاریگا –
لە کۆنگرەی رۆژنامەوانی پێش یارییان بەرامبەر ئوردن لە جامی عەرەب، گراهام ئاڕنۆڵد، راهێنەری هەڵبژاردەی عێراق، دوایین زانیاری لەسەر دۆخی تیپەکەی، پێکانەکان و پلانی داهاتووی ئاشکرا کرد.
رووبەڕووبوونەوەی ئوردن و چاودێریکردنیان
ئاڕنۆڵد رێزێکی زۆری بۆ رکابەرەکەی نیشان دا و گوتی،
“ئوردن تیپێکی بەهێزە، ماوەی 10 ساڵە چاودێری ئەو هەڵبژاردەیە دەکەم و بینیومە چۆن بەرەوپێشچوون و گەیشتوونەتە ئاستی مۆندیال، بەڵام ئێمە بۆ ئەم یارییە بە تەواوی ئامادەین.”
هەواڵی خۆش و ناخۆش (پێکان و سڕکردن)
ۆاهێنەری ههڵبژاردهی عێڕاق دۆخی یاریزانەکانی روونكردهوه و رایگهیاند،
موهەنەد عەلی بە تەواوی ئامادەیە بۆ یارییەکەی سبەی، بهڵام جەلال حەسەن بەشداریکردنی هێشتا گوماناوییه، حسێن عەلی: بەهۆی سڕکردنەوە بەشدار نابێت. هەندێک پێکانی تر هەن و ماوەی پشووی نێوان یارییەکان کەمە، بۆیە یاریزانان پێویستیان بە پشووە.
ئامانجی پاڵەوانێتییەکان و یاریزانە ناوخۆییەکان
ئاڕنۆڵد سەرسامی خۆی بە یاریزانانی خولی عێراق دەربڕی و گوتی،
“لە سێ یاری رابردوودا ئەوەی ویستم بەدەستم هێنا. یاریزانی خولی ناوخۆم هەڵبژارد و بە ئاستەکەیان سوپرایزیان کردم. ئەم پاڵەوانێتییە دەرفەتێکی نایابە تا یاریزانەکان توانای خۆیان دەربخەن، وەک ئامادەکارییەک بۆ دەستنیشانکردنیان بۆ یاری پاشکۆ
ستایشکردنی جامی عەرەب و هاندەران
لە بەشێکی دیکەی قسەکانیدا، راهێنەرە ئوسترالییەکە گوتی،
“زۆر سەرسامم بە جامی عەرەب؛ من لە ناوچەیەکی جیاوازەوە هاتووم و پێم وایە ئەم پاڵەوانێتییە لە جامی جیهانی دەچێت. دەرفەتێکی باش بوو بۆ تاقیکردنەوەی خۆمان.”
سەبارەت بە هاندەرانیش رایگهیاند،
“داوام لە جەماوەر کرد پشتگیریمان بکەن، ئەنجامەکەیم لە یاری ئیمارات بینی کاتێک بەهۆی ئەوانەوە توانیومان لە دۆڕانەوە بگەڕێینەوە.”
روحیەتی تیپەکە
ئاڕنۆڵد جەختی کردەوە کە یاریزانەکان لە رووی دەروونییەوە زۆر باش ئامادەن، بەرامبەر جەزائیر نزیکەی یارییەکی تەواومان بە کەمبوونەوەی ژمارەی یاریزانان كرد، ئەمەش بەڵگەی ئامادەیی دەروونی یاریزانەکانە.



