Loading...
چامپیۆنزلیگگرنگترین

لێدوانەکانی ئاڵۆنسۆ دوای شکستەکەی مانچێستەر سیتی

Yariga App

یاریگا –

ریال مەدرید جارێکیتر بە شکست چووەدەرەوە و دیسان لەنێو سانتیاگۆ بێرنابیۆ کاتێک لە هەفتەی شەشەمی چامپیۆنزلیگ 1-2 بە مانچێستەر سیتی دۆڕا.

شکستەکەی تیەمەکەی چابی ئاڵۆنسۆ دوای کەمتر لە چوار رۆژ دێت لە دۆڕاندنە سەختەکەیان بە سێڵتاڤیگۆ هەر لەنێو بێرنابیۆ. بەوەش لە کۆتا 5 یاریی خۆیاندا تەنها بردنەوەیەکیان تۆمارکردووە.

لە کۆنفرانسی دوای یاریەکەی سیتی، ئاڵۆنسۆ چەند لێدوانێکی دا گرنترینیان ئەمانەن:

لۆمەی یاریزانەکانم ناکەم بۆ هیچشتێکی ئەمشەو

گەڕانەوەی رۆدریگۆ بۆ سەرەکییبوون و تۆمارکردنی گۆڵ

زۆر دڵخۆشم بۆ رۆدریگۆ. ئاستێکی نایابی پێشکەشکرد. باوەشەکەی رۆدریگۆ بە مندا؟ بەرز دەینرخێنم. ئێمە پێویستمان بە یەکگرتوویی هەیە.

هووهای هاندەران

شتێکی ئاساییە. شتێکی تازە نییە. چەپڵەشیان بۆ لێداوین لە ساتە جیاوازەکانیتردا. لەوە تێدەگەین و قبووڵی دەکەین.

ئاستی یاریزانەکان

شانازییان پێوەدەکەم. ئەشەو زۆر بە سەختی هەوڵیان دا. ئەوپەڕی توانای خۆیان پێشکەش کرد. تا کۆتایی هەوڵی خۆیان دا.

ئەنجامە خراپەکان

ئەم زنجیرە ئەنجامانە هەر کۆتاییان دێت. تێدەپەڕێت. هەمووشتێ لە ژیاندا تێدەپەڕێت.

لەلایەن یاریزانەکانەوە پشتگیری دەکرێیت؟

بەڵێ. هەست بە پاڵپشتی یاریزانەکان دەکەم بۆ من. حەزدەکەم لێیانەوە نزیکبم و ئەو جۆرە پەیوەندییە کەسیە هەبێت.

ئێندریک؟

ئێندریک ئەمشەو کاریگەریەکی باشی هەبوو. وزەیەکی باش.

دوێنێ لەگەڵیدا لەسەر دۆخی قسەم کرد. ئاستی ئەمشەوی هەواڵێکی خۆش بوو.

سەختیی بارودۆخەکەتان

کە راهێنەری ریال مەدرید بیت دەبێت ئامادەی بارودۆخی لەم شێوەیە قورسبیت.

بەو دۆڕاندنە، یانە شاهانەکە دووەم شکستی خۆی لەم وەرزەی پاڵەوانێتیەکە نۆشی. بە کۆکردنەوەی 12 خاڵ لە پلەی 7ی ریزبەندیەکە دەبینرێن.

 

 

بابەتی زیاتر

Back to top button