یاریی چەمچەماڵ دواخراوە و زانکۆی جیهانیش یاریزانێکی نایجیری گواستەوە
دهۆک بە چەند یاریزانێکی خولی ئەستێرەکانی عێڕاق رووبەڕووی ئاڕاڕات دەبێتەوە

یاریگا –
بە هۆی نالەباری کەش و هەواوە، حەفت یاریی لە خولی پلە یەکی کوردستان بەڕێوەدەچێت و یاریی چەمچەماڵیش دواخراوە.
لە گەڕی دووەمی خولی پلە یەکی کوردستان، پێنج شەممە ( 11ـی دیسێمبەری 2025 ) حەفت یاریی لە یەک کاتدا دەکرێت، بە هۆی لافاوی چەند رۆژی رابردوو، یاریی چەمچەماڵ و سێمێل بۆ رۆژی هەینی ( 12ـی دیسێمبەری 2025 ) دواخراوە.
دهۆک لە دەرەوەی یاریگای خۆی رووبەڕووی ئاڕاڕات دەبێتەوە، بۆ ئەم یارییە بە هۆی وەستانی خولی ئەستێرەکانی عێڕاق، دهۆک سوود لە توانای سیابەند عەگید و بەیار ئەبوبەکر دەبینێت، ئاڕاڕات یاریی یەکەم چاوەڕوان بووە و دهۆکیش لە یاریگای خۆی 2 _ 0 لە کفری بردەوە.
زانکۆی جیهان لە یاریگای پیشەسازی میوانداری تەناهی دەکات، زانکۆی جیهان بە فەرمی گرێبەستی لەگەڵ ئیبراهیم ئۆڵواسی هێرشبەری نایجیری کرد و ئەمڕۆش گەیشتە هەولێر، ئۆڵواسی پێشووتر لە کوردستان یاریی بۆ رزگاری و رانیەش کردووە، یەکەم یاریش زانکۆی جیهان لە دەرەوەی یاریگای خۆی بەبێ گۆڵ لەگەڵ بازیان یەکسان بوو.
سۆران دوای شکستی گەڕی یەکەم بەرامبەر سێمێل، لە یاریگای خۆی رووبەڕووی کۆیە دەبێتەوە، کۆیە یاریی یەکەم 2 _ 0 شکستی بە هەولێر هێنابوو، لە دێڕبی کەرکوکیش شۆڕجە و خاک رووبەڕووی یەکتر دەبنەوە، شۆڕجە یاریی یەکەم 4 _ 2 بەرامبەر بەردەڕەش شکستی هێنابوو، خاکیش 2 _ 0 سەرکەوتنی بەرامبەر چەمچەماڵ تۆمار کردبوو.
تەواوی یارییەکانی گەڕی دووەمی خولی پلە یەکی کوردستان؛




