🎥 | هاندەرانی لیڤەرپوول سەڵاح شەرمەزار دەکەن و پاڵپشتی سڵۆت دووپاتدەکەنەوە
لە جیوزێپی میاتسا شتێکی جیاواز بیندرا

یاریگا –
هاندەرانی لیڤەرپوول هەزاران کیلۆمەتر دوور لە مێرسیساید، پاڵپشتی ئارنە سڵۆت، راهێنەری تیمەکەیان کرد.
سڵۆت و محەمەد سەڵاح بە قەیرانێکی قووڵ تێدەپەڕن و هاندەرانی یانەکە بەسەر دووبەرە دابەشبوون، بەڵام لە یارییەکەی شەوی رابردووی رێدز بەرامبەر ئینتەر میلان لە چامپیۆنزلیگ، هاندەران تاوەکو کۆتایی گۆرانی سڵۆتیان دەگووتەوە.
سەڵاح لە لیستی یاریزانانی لیڤەرپوول بۆ یارییەکەی ئینتەر دوورخرابووەوە، ئەمەش دوای لێدوانە ئاگرینەکانی پاش یارییەکەی لیدز یونایتد.
The travelling Kop chant Arne Slot’s name after the final whistle inside San Siro. Huge win for the Dutchman. pic.twitter.com/h2ClbQ04nv
— James Pearce (@JamesPearceLFC) December 9, 2025
ئەستێرە میسڕییەکە بە ئاشکرا نیگەرانی خۆی لە یەدەکبوونی لە سێ یاریی بەدوای یەک بە میدیاکان راگەیاند. سەڵاح کارگێری یانەکەشی بە جێبەجێ نەکردنی بەڵێنەکانیان تۆمەتبارکرد، بەڵام لە کۆتاییدا دەستەی کارگێڕی و بەشێکی زۆری یاریزانان، پاڵپشتی بڕیاری سڵۆتییان کرد.
ئەفسانە گەورەکانی تیێری هێنری، ئالان شیرەر و جەیمی کاراگێر، رەخنەی تووندیان لە رەفتاری سەڵاح گرت و تاوەکو ئێستا، چارەسەربوونی قەیرانی نێوانیان روون نییە.



