ئەیسی میلان و ئینتەرمیلان لە یاریگاکەیان کرانە دەرەوە

یاریگا –
ئینتەر میلان و ئەیسی میلان، لە سەرەتای ساڵی 2026دا دەبێت بۆ چەند هەفتەیەک لە دەرەوەی یاریگای خۆیان جوزێپی میازا (سان سیرۆ) یاریی بکەن.
هەردوویانەکەی میلان بەهۆی ئاهەنگی کردنەوەی ئۆڵۆمپیادی زستانەی میلان و کۆرتینا، کە لە 6ی شوبات بەڕێوەدەچێت، ناچارن یارییەکانیان لەیاریگایەکی دیکە بکەن. رۆسۆنێری بڕیاریداوە بۆ یاریکردن بەرامبەر کۆمۆ بچێتە ئوستڕاڵیا.
بە گوێڕەی زانیارییەکانی لاگازێتا، یەکێتی تۆپی پێی ئاسیا و تۆپی پێی ئوسترالیا لەسەر بەڕێوەچوونی یارییەکە لە شاری پێرس لە ئوستڕاڵیا رێککەوتوون، بەڵام مەرجی زۆر توندیان سەپاندووە، لەوانە قەدەخەکردنی ریکلامی بازرگانی یارییەکە وەک یارییەکی سێریا ئەی، هەروەها ناوبژیوان و یاریدەدەرەکانی لە یەکێتی تۆپی پێی ئاسیا بن نەک ئیتاڵیا. وەک هەموو یارییەکانی خولی ئوستڕاڵیا مامەڵەی لەگەڵدا بکرێت. ئەم مەرجانە ئەو پرۆسەیەی بۆ ئێستا راگرتووە و لە چەند رۆژی داهاتوو یەکلایی دەکرێتەوە.
Milan-Como di campionato a Perth, si va verso il no https://t.co/8JmgZMKWcO
— La Gazzetta dello Sport (@Gazzetta_it) December 9, 2025
بەگوێرەی زانیارییەکانی هەمان رۆژنامە، تاوەکوو ئێستا چارەنووسی ئینتەر دیار نییە، چونکە نێرازۆری دەبێت لە قۆناخی چارەکی کۆتایی جامی ئیتاڵیا یارییەک بکات و تاوەکوو ئێستاش رکابەرەکەی یەکلایی نەکراوەتە. ئەگەری زۆرە کە رکابەرەکەی، رۆما یان تۆرینۆ بێت. بەمشێوەیە ئینتەر ناچار دەبێت لە 4 یان 11ی شوبات لە یاریگای یو پاوەر لە مۆنزا یاری بکات کە چەند کیلۆمەترێک لە سان سیرۆوە دوورە، کە یاریگای تیپی خوار 23 ساڵانی ئینتەرە. پێدەچێت ئەم هەنگاوە وەکوو بژاردەیەک بێت، جونکە یاریگاکە تەنیا توانای لە خۆگرتنی 17 هەزار و 102 هاندەری هەیە.