
یاریگا –
نێیمار دا سیلڤا، ئەستێرەی بەڕازیلی سەرکردایەتی یانەی سانتۆسی بۆ مانەوە لە خوولی بەڕازیلیدا کرد و بەڵێنەکەی بەجێگەیاند.
سانتۆس لە دوا یاریی ئەم وەرزەی خولی نایابی بەڕازیل، 3-0 لە کروزێرۆی بردەوە و سانتۆس بەم بردنەوەیە، ژمارەی خاڵەکانی بۆ 47 بەرزکردەوە و خۆی گەیاندە پلەی 12، بە جیاوازی چوار خاڵ لە زۆنی دابەزین.
سانتۆس بەم بردنەوەیە، شوێنی خۆی لە بەشداریکردن لە جامی کۆپا سودائەمێریکانا مسۆگەر کرد.
تاکیانۆ گۆڵی پێشکەوتنی لە خوولەکی 26 بۆ سانتۆس کرد، دوای دوو خوولەک هەمان یاریزان گۆڵی دووەمی کرد و جواو شمید، لە ناوەڕاستی گێمی دووەم گۆڵی سێیەمی سانتۆسی کرد.
FINAL DE JOGO E VITÓRIA DO PEIXÃO! ⚪⚫
O SANTOS ENCERRA A TEMPORADA 2025 COM VITÓRIA PRA CIMA DO CRUZEIRO! THACIANO, DUAS VEZES, E SCHMIDT MARCARAM OS GOLS SANTISTAS! PARTIU CONMEBOL SUDAMERICANA, NAÇÃO SANTISTA! pic.twitter.com/VfNoNkS5Eg
— Santos FC (@SantosFC) December 7, 2025
نێیمار بەشداری لە یارییەکەدا کرد و لە کۆتایی یارییەکەدا، ماڵئاوایی لە هاندەرانی سانتۆس کرد، چونکە پێشبینی جێهێشتنی یانەکە لە سەرەتای ساڵی نوێ دەکرێت.
نێیمار سەرەڕای تووشبوونی بە پێکانی ئەژنۆ، بەڵام بەڵێنی مانەوەی بە هاندەرانی سانتۆس دابوو و بەڵێنەکەی جێبەجێکرد و بەشداری لە دوا سێ یاریی یانەکەیدا کرد.



