
یاریگا –
ریال مەدرید لەنێو سانتیاگۆ بێرنابیۆ، کە ماوەی چەند هەفتەیەک بوو لەو یاریگا مێژووییەی خۆیان یارییان نەکردبوو، شکستێکی سەختی بەدەست سێڵتا ڤیگۆ خوارد لە هەفتەی 16ی خولی ئیسپانی.
تایمی یەکەمی یارییەکە بەبێ گۆڵ کۆتایی هات، بەڵام چابی ئاڵۆنسۆ بۆ گێمی راهێنەران قسەیەکی بۆ گوتن پێ نەبوو. کەچی یانەی میوان بە و رۆحیەتە بەکۆمەڵەی هەیانبوو، بە سوودوەرگرتن لە شڵەژاویی ریزەکانی ریال توانیان دوو گۆڵ لە شاهانەکان بکەن. ئەوە جگە لەوەی هەردوو یاریزان فران گارسیا و کارێراسیش بە کارتی سوور کرانەدەرەوە. ئیدێر میلیتاویش بەهۆی پێکانێکی سەخت بەناچاری بردرایە دەرەوە.
دوای یارییەکە ئاڵۆنسۆ لە کۆنفرانسی رۆژنامەوانیی هێشتا وەک راهێنەرێکی بە ورە و باوەڕبەخۆبوون دەرکەوت و گرنگترین لێدوانەکانی ئەمانە بوون
زۆر بەداخەوەین. پێکانەکەی میلیتاو بەراستی ئازاریداین. نەمانتوانی قەرەبووی بکەینەوە.
هەوڵ و توندوتۆڵی یاریزانەکان؟
راستگۆبم لەگەڵتان، بێهیواکەربوو. کاتێ بووینە 10 یاریزان باشتر بووین لەو کاتەی 11 یاریزان بووین. چونکە بە 10 یاریزانەکەوە لای کەم باشتر راماندەکرد و زیاتر هەوڵمان دەدا.
بێهیوابوون لە لالیگا؟
لالیگا هێشتا زۆری ماوە. پێویستە بۆ پێشەوە بڕوانین و ئەم لاپەڕەیە بەلاوەنێین.
دوورخستنەوە لە پۆستەکەت؟
دووربخرێمەوە؟ بیر لەوە ناکەمەوە. بیر لە یارییەکەی چوارشەممە دەکەمەوە (بەرامبەر مانچێستەر سیتی). ئێمە یەکگرتووین.
دۆڕان لەنێو یاریگای خۆتان؟
دۆڕان لە یاریگای خۆتدا هەندێجار روودەدات. بەئازارە، بەڵام هەر روودەدات.
بڕیارەکانی ناوبژیوان؟
بڕیارەکانی ناوبژیوان زۆر تووڕەی کردین. ناوبژیوان خوا خوای بوو کارتێک بە کارێراس بدات. ئاستی زۆر خراپ بوو. کات بەفێرۆدانی زۆر، بەشێوەیەکی گشتی رقم ناوبژیوانیکردنی بوو.
ئاستی رکابەرییتان؟
ئەم تیمە دەیەوێ رکابەریی بکات. ئێمە لەسەر رێگە دروستکەیەن جا ئەگەر لە دۆخێکی باش یاخود خراپیشدابین.
توانات بۆ راستکردنەوەی دۆخەکە؟
بەدڵنیاییەوە، بەدڵنیاییەوە دەتوانم.
بەو دۆراندنە، ریال 4 خاڵ کەوتە خوارووی بارسێلۆنای پێشەنگ. ئەگەر ڤییاریال یارییە دواخراوەکەی بباتەوە، ئەوا پلەی دووەمیش بە تیمەکەی ئاڵۆنسۆ چۆڵ دەکات.



