
یاریگا –
هولکی بەڕازیلی سەرباری هەڵکشانی تەمەنی، بەردەوامە لە لێدانە مووشەکئاساکانی و ئەمشەویش لە کۆتای هەفتەی خولی وڵاتەکەی چاوی میدیاکانی بۆ لای خۆی راکێشایەوە.
هولک کە ئێستا لەگەڵ ئاتلێتیک مینێرۆیە، تەمەنی گەیشتووەتە 39 ساڵ کەچی هێشتا لێدانە دوورهاوێژەکانی بەهێزتر لە جاران دەردەکەون. ئەمشەو توانی بە لێدانێکی راستەوخۆی ئێجگار دوورمەودا تۆڕی یانەی ڤاسکۆ داگاما بهەژێنێت، بەجۆرێک بەشێک لە پێگە و پلاتفۆرمە وەرزشییەکان بە شایستەی خەڵاتی پوشکاشی بزانن بۆ جوانترین گۆڵی ساڵ.
🚨🚨| 39-YEAR-OLD HULK SCORES A POTENTIAL PUSKAS AWARD WINNING GOAL !!!!!!!! 😱😱🇧🇷pic.twitter.com/QT4tPHfFc0
— CentreGoals. (@centregoals) December 7, 2025

