Loading...
ئینگلتەرابازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

🎥 | ماڵئاوایی پڕسۆزی سەڵاح لە هاندەرانی لیڤەرپوول هەمووانی نیگەران کردووە

پێدەچێت ساتی جیابوونەوە زۆر نزیکبێت

Yariga App

یاریگا –

محەمەد سەڵاح، ئەستێرەی لیڤەرپوول دوای تەواوبوونی یارییەکەی شەوی رابردووی رێدز بەرامبەر لیدز یونایتد، بەشێوەیەکی پڕ سۆز ماڵئاوایی لە هاندەرانی یانەکەی کرد.

لیدز یونایتد و لیڤەرپوول لە گەڕی 15ی پرێمەرلیگ 3-3 یەکسانبوون و ئەنجامە ناسەقامگیرییەکانی یانەکەی مێرسیساید بەردەوامن.

یارییەکە لە یاریگای ئیلاند رۆد کرا و ماڵئاواییەکە وەکو دوا دیداری نێوان سەڵاح و هاندەرانی رێدز لێکدەدرێتەوە.

سەڵاح بۆ سێیەم یارییە لەسەریەک لەسەر کورسی یەدەک دادەنیشێت، ئەمەش دوای دوورکەوتنەوەی لە بژاردەکانی ئارنە سڵۆت، راهێنەری لیڤەرپوول.

هەرچەندە سڵۆت بژاردەی گۆڕانکاری لەبەردەستدابوو، بەڵام راهێنەرە هۆڵەندییەکە بڕیاریدا سەڵاح، باشترین یاریزانی وەرزی رابردووی پرێمەرلیگ یەدەک بێت.

هاندەرانی لیڤەرپوول بە دۆخی ئێستای سەڵاح نیگەرانن و هەڵمەتێکی فراوانی پاڵپشتی فەرعۆنە میسڕییەکە لە پلاتفۆڕمەکانی سۆشیاڵ میدیا دروستبووە.

دوای لێدوانەکانی سەڵاح، خەریکە قەیرانێکی قووڵ لە لیڤەرپوول دەستپێدەکات و پێناچێت بەبێ یەکلاییکردنەوەی دوورخستنەوەی راهێنەر یاخود چەند یاریزانێک تەواو ببێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button