
یاریگا –
لە یارییەكی دیكەی هەفتەی پازدەیەمی لالیگا ریال مەدرید لە یاریگای خۆیدا میوانداری سێلتا ڤیگۆ دەكات.
وا بڕیارە ئەمڕۆ یەكشەممە كاتژمێر 23:00 بە كاتی هەولێر ریال مەدرید لە یاریگای بێرنابیۆی تایبەت بە خۆی میوانداری سێلتا ڤیگۆ بكات، لە میانی یارییەكانی گەڕی پازدەی لالیگای ئیسپانیا.
پڕۆفایلی یاریی

لە دوای شەش یاریی دوور لە یاریگای خۆی ئەمڕۆ ریال مەدرید دەگەڕێتەوە یاریگای بێرنابیۆ.
ریال مەدرید لەم وەرزەی لالیگادا 15 یاریی كردووە لە 11 یاریی براوە بووە سێ یاریی یەكسان بووە و یارییەكیش دۆڕاوە.
بە كۆكردنەوەی 36 خاڵ لە ریزبەندی دووەمی لالیگای ئیسپانیا دێت.
لە بەرامبەردا سێلتا ڤیگۆ لە كۆی 14 یاریی سێ یاریی براوە بووە حەوت یاریی یەكسان بووە و چوار یاریی دۆڕاوە.
بە كۆكردنەوەی 16 خاڵ لە ریزبەندی 13 لالیگا دێت.
هەواڵی پێكانی یاریزانەكان
ریال مەدرید بە بێ دین هاوسن، ترێنت ئارنۆڵد، دانی كارڤاخال، دەیڤد ئالابا و فێرلاند مێندی رووبەڕووی سێلتا ڤیگۆ دەبێتەوە.
سێڵتا ڤیگۆ بە بێ جۆزێف ئاێدۆ و میهالیۆ ریستیچ رووبەڕووی ریال مەدرید دەبێتەوە.
پێكهاتەی پێشبینیكراوی ریال مەدرید
كۆرتوا
ئاسێنسیۆ ،میلیتاو، رودیگەر، كارێراس
ڤاڵڤێردی، چوامێنی
گولەر، بێڵینگهام، ڤینیسیۆس
ئێمباپێ
پێکهاتەی پێشبینیکراوی سێلتا ڤیگۆ
رادو
رۆدریگێز، ستارفێڵت، ئاڵۆنسۆ
رویدا، بێڵتران، ماریبا، كارێیا
ئەسپاس، ئێگلاسیاس، زاراگۆزا



