Loading...
کوردستان

بۆ یارییەکەی بەرامبەر ئاکرێ، سیروانی نوێ لە توانای یاریزانێکی کاریگەری بێبەش دەبێت

دوو یاریزانی پیشەسازی بە هۆکاری جیاواز بەرامبەر رزگاری یاریی ناکەن

Yariga App

یاریگا –

سیروانی نوێ بۆ یارییەکەی بەرامبەر ئاکرێ توانای یاریزانێکی سەرەکی لەدەستداوە و پیشەسازیش لە کەلار بەرامبەر رزگاری یاریی دەکات و دوو یاریزانیشی لە پێکهاتەی تیپەکەی لە دەستداوە.

لە دوا رۆژی یارییەکانی گەڕی شەشەمی خولی نایابی کوردستان، هەینی ( 5ـی دیسێمبەری 2025 ) سیروانی نوێ لە یاریگای زانکۆ لە سلێمانی رووبەڕووی ئاکرێ دەبێتەوە، بۆ ئەم یارییە سیروانی نوێ لە توانای دیاری ئەنوەری بەرگریکاری بێبەش دەبێت کە لە یاریی رابردوو بەرامبەر زاخۆ کارتی سووری وەرگرتبوو.

ئاکرێ بۆ ئەم یارییە بە هۆی پێکانەوە لە توانای محەمەد حەمید و ئیبراهیم حەیدەر بیبەش دەبێت، لە پێنج یاریی رابردوودا سیروانی نوێ و ئاکرێ حەفت خاڵیان کۆکردۆتەوە، بە جیاوازی گۆڵ سیروانی نوێ لە ریزبەندی پێنجەمە و ئاکرێش لە ریزبەندی شەشەم دێت.

پیشەسازی لە دەرەوەی یاریگای خۆی و لە کەلار رووبەڕووی رزگاری دەبێتەوە، پیشەسازی بۆ ئەم یارییە بە هۆی کەڵەکە بوونی کارتەکانی لە توانای دڵدار خدری بەرگریکاری بێبەش دەبێت، ئەمیر ئیسماعیلی بەرگریکاری تیپەکە گەڕاوەتەوە یانەی کەربەلا و لە یارییەکەی ئەمڕۆ ئامادە نابێت.

رزگاری حەفت خاڵی هەیە و لە ریزبەندی حەفتەم دێت، پیشەسازیش بە چوار خاڵ لە ریزبەندی 11ـی خولی نایابی کوردستان دێت.

پێشمەرگەی هەولێر لە یاریگای هەندرێن رووبەڕووی قەڵادزێ دەبێتەوە، بە هۆی نۆژەنکردنەوەی بەشێکی یاریگای پێشمەرگەی هەولێر لە پیرمام یارییەکە گواسترایەوە هەولێر، پێشمەرگە حەفت خاڵی هەیە لە ریزبەندی نۆیەمە و قەڵادزێش بە پێنج خاڵ لە ریزبەندی 10ـەم دێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button