Loading...
کوردستان

دوای شەش گەڕ شێروانە یەکەم سەرکەوتنی لە خولی نایابی کوردستان بە دەستهێنا

هەندرێن سوودی لە یەکسان بوونی دێڕبی ڕاپەرین وەرنەگرت

Yariga App

یاریگا –

لە دوای تێپەڕبوونی شەش گەڕ لە یارییەکانی خولی نایابی کوردستان، شێروانە یەکەم سەرکەوتنی لە وەرزی نوێی خولەکە بە دەستهێنا.

بە راهێنهرایەتی عادل عەلی، لە گەڕی شەشەمی خولی نایابی کوردستان، شێروانە یەکەم سەرکەوتنی لە وەرزی نوێی خولەکە بە دەستهێنا و 1 _ 0 لە دەربەندیخانی بردەوە، بەم سەرکەوتنە شێروانە بەشێوەی کاتی هاتە ریزبەندی حەفتەم بە حەفت خاڵ و دەربەندیخانیش لە ئەنجامە خراپەکانی بەردەوامە و بە دوو خاڵ لە ریزبەندی 11 مایەوە.

چوارقوڕنە و رانیە لە دێڕبی دەڤەری راپەڕین بەبێ گۆڵ یەکسان بوون، سێیەم یەکسان بوونی هەردوو یانەبوو لە مێژووی خولی نایابی کوردستان، چوارقوڕنە بە نۆ خاڵ و بە شێوەی کاتی لە ریزبەندی دووەم مایەوە، رانیە بە هەمان خاڵ بە جیاوازی گۆڵ لە ریزبەندی سێیەم دێت.

هەندرێن سوودی لە یەکسان بوونی دێڕبی راپەڕین وەرنەگرت و لە یاریگای خۆی بە ئەنجامی 1 _ 1 لەگەڵ زاخۆ یەکسان بوو، هەندرێن سوودی لە کەمی یاریزانانی زاخۆش وەرنەگرت کاتێک لە کۆتایی گێمی یەکەم لاوین محەمەد، بەرگریکاری زاخۆ بە کارتی سوور کرایە دەرەوە، هەندرێن خاڵەکانی بووە 12 خاڵ و لە پێشەنگ مایەوە، زاخۆش بە هەشت خاڵ لە ریزبەندی چوارەم دێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button