Loading...
ئیسپانیا

کۆرتوا: ڤینیسیوس بە دەردی ئاراوخۆ مەبەن

Yariga App

تیبۆ کۆرتوا نیگەرانە لە هێرشی هاندەران بۆ سەر ڤینیسیوس جونیۆرز و هۆشیاری دەدات لەوەی رەنگە ئەمە ئەو یاریزانە وەک ئاراوخۆ لێبکات.

ڤینیسیوس شەوی رابردوو لەلایەن هاندەرانی بلباوەوە بەردەوام هێرشی دەکرایە سەر و هەوڵی توڕەکردنی دەدرا. ئەمەش یەکەمجار نیە و بووەتە رەفتاری هاندەرانی زۆرینەی ئەو یانانەی بەرامبەر مەدرید یاری دەکەن. لەدوای یارییەکە  ئەم پرسە رووبەرووی کۆرتوا کرایەوە و ئەویش وتی

شتێکی سەختە، ئەو بە هێمنی مایەوە بەڵام تا ئاستێک دەتوانیت بێدەنگ بیت. ئێمەش مرۆڤین، سەیری ئاراوخۆ بکەن چی لێهات، سوکایەتییەکی زۆری پێکرا دوای یارییەکە چێلسی، دواتر خەڵکیش گلەیی دەکەن کاتێک باسی دۆخی دەروونی یاریزانان دەکرێت.

Image

سەرباری فشارەکان، ڤینیسیوس ئاستێکی باشی نیشاندا و سەرەنجام ریاڵ مەدرید یارییەکەی 3-0 بردەوە، لەو یارییەی ئێمباپێ و کۆرتوا ئەستێرەی دیاری بردنەوەکە بوون.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button