Loading...
ئینگلتەرابازاڕی گواستنه‌وه‌سعوودیەگرنگترین

یاریزانێکی پێشووی لیڤەرپوول دەیتەقێنێتەوە؛ چیرۆکی هەنگوینی سەڵاح و لیڤەرپوول تەواودەبێت

رۆژەکان بژمێرن

Yariga App

یاریگا –

جێمی رێدناپ، یاریزانی پێشووی لیڤەرپوول و شیکەرەوەی سکای سپۆرتس دووپاتیدەکاتەوە، لە ئەگەری ماڵئاواییکردنی محەمەد سەڵاح لە لیڤەرپوول شۆک نابێت.

سەڵاح دوو یارییە لەسەریەک لەسەر کورسی یەدەکە. سەڵاح لە پێکهاتەی سەرەکی یارییەکانی بەرامبەر وێستهام یونایتد و سەندرلاند نەبوو، ئەمەش گومانەکانی داهاتووی ئەستێرەی میسڕییەکەی لە ئانفیڵد زیادکردووە.

گرێبەستی سەڵاح لە هاوینی ساڵی 2027 بەسەردەچێت، بەڵام ئێستا زۆر باس لە گواستنەوەی دەکرێت، بەتایبەت دوای گرنگیپێدانی لەلایەن چەند یانەیەکی سعوودی.

رێدناپ بەدوور نازانێت لە مێرکاتۆی زستانەی داهاتوودا، سەڵاح لیڤەرپوول بەرەو سعوودیە جێبهێڵێت و لە لێدوانێکیدا بۆ رۆژنامەی میرەر دەڵێت؛

سەڵاح یاریزانێکی شکۆداری پرێمەرلیگ و لیڤەرپوولە، بەڵام پێموایە کۆتاییەکی باشی لە لیڤەرپوول نابێت، ئێستا دۆخەکە زۆر ئاڵۆزە.

سەڵاح بە دانیشتن لەسەر کورسی یەدەک رازی نابێت، چونکە گرێبەستەکەی بۆ ئەوە نەکردووە، ببێتە یاریزانێکی یەدەک. سەڵاح دەیەوێت بەشداری هەموو یارییەک بکات.

بەڕاستی ئەگەری بڕیاری جێهشتنی لیڤەرپوول بدات، هەرگیز شۆک نابم، لەوانەیە لە مانگی داهاتوو یان هاوینی داهاتوو ئەم رووداوە رووبدات.

ئەگەر ئۆفەرێکی باشی پێبگات، پێموایە لیڤەرپوول جێدەهێڵێت، چونکە ئەگەر لە پێکهاتەی سەرەکیدا نەبیت، باشە مانەوەت لەپێناو چی دەبێت؟

پێشتر یانەکانی هیلال و قادسیە گرنگیپێدانی خۆیان بۆ سەڵاح پیشانداوە، هەرچەندە لە هاوینی رابردوودا، ئیتیحاد بە هەموو شێوەیەک هەوڵی رازیکردنی سەڵاحیدا، بەڵام لە کۆتاییدا گرێبەستەکەی لە ئانفیڵد نوێکردەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button