Loading...
ئیسپانیاگرنگترین

دۆخەکە باش نییە؛ نوێترین زانیاریی لەبارەی پێکانی دوو ئەستێرەکەی مەدرید

Yariga App

یاریگا –

یانەی ریال مەدرید لە بردنەوە گەورەکەیان 0-3 لە ئاتلێتیک بیلباو بێ قوربانی لێی دەرنەچوون و دوو یاریزانی شاهانەکان بەهۆی پێکانەوە یاریگایان جێهێشت کە ئەوانیش ئالێکساندەر ئارنۆڵد و کاماڤینگا بوون.

مەدرید لەو یارییە توانی لەسەر حیسابی یانە باسکیەکە بە سەرکەوتنەکانی شادبێتەوە دوای پێنج یاریی. ئەوەش جارێکیتر بە لێهاتوویی کیلیان ئێمباپێ کاتێک توانی دوو گۆڵ و ئەسێستێک بکات.

دوای یارییەکە میگێل ئانخێل دیاز رۆژنامەنووسی ئیسپانی باڵایکردەوە کە ریال مەدرید ترسی هەیە لە پێکانی دوو ئەستێرەکەی.

ئارنۆڵد و کاماڤینگا کە یەکەمیان بە ئەسێستێک و ئەوی دیکەشیان بە گۆڵێک بەشداربوون لە بردنەوەکەی سان مامێس، یەکێک لە باشترین ئاستەکانی ئەم وەرزەی خۆیان پێشکەشکرد.

بەگوێرەی زانیارییەکانی میگێل، ئارنۆڵد لە ماسوولکەکانی بن رانیدا دووچاری پێکان بووە. کاماڤینگا لە پاژنەی پێی بەڵام پێناچێ قورسبێت.

ئەوەی ترسی لای یانە مەدریدیەکە دروستکردووە، وەک رۆژنامەنووسەکە زانیویەتی، ترێنتە کە لە کاتژمێرەکانی داهاتوودا پشکنینی بۆ دەکرێت بۆ زانینی ئاستی پێکانەکەی.


 

بابەتی زیاتر

Back to top button