
یاریگا –
دێکۆ بابەتە پڕ مشتومڕەکەی کە ماوەیەکە مێدیاکانی ئیسپانی پێوەی سەرقاڵن، گەڕانەوەی لیۆنێل مێسی بۆ یاریکردن بۆ بارسێلۆنا، یەکلایی کردەوە.
لە ماوەی کەمتر لە مانگێکە چەندین جارە ئەم پرسیارە لەلایەک لەگەڵ مێسی و لەلایەکی دیکە لەگەڵ بەرپرسانی بارسا دەوروژێنرێت. بەتایبەت دوای گەڕانەوەی ئەفسانە ئەرجەنتینیەکە بۆ فیلمێکی دۆکیومێنتاری لەنێو یاریگا نوێیەکەی کامپ نۆ.
چیرۆکی گەڕانەوەی مێسی وەک یاریزان بۆ بارسێلۆنا کۆتایی هاتووە؟ لیۆ پەیامی نارد
دەنگۆ هەبوو مێسی بەهۆی پشووی خولی ئەمریکیەوە، خولێکی دیکە هەڵبژێرێت بۆ ماوەیەکی کورت تا وەک ئامادەکارییەک بۆ مۆندیالی 2026 لە لاکێشەی دانەبەرێت و لە ئاستی خۆیدا بمێنێتەوە کە ئێستا لەگەڵ مەیامی پێشکەشی دەکات.
لە نوێترین لێدوانیشدا لەو بارەیەوە، دێکۆی بەڕێوەبەری وەرزشی یانە کاتالوونیەکە قسەی خۆی کرد. کە ئەویش ئەگەری گەڕانەوەی مێسی بۆ ماوەیکی کورت. دێکۆ وتی
گەڕانەوەی مێسی بۆ ماوەیەکی کورت بەشێوەی خواستن؟ پێموانیە ئەوە رێی تێبچێت. لیۆ لەگەڵ ئینتەر مەیامی گرێبەستی هەیە. مێسی هەمیشە مێسیە. هەمیشە دەتوانێت شتێک پێشکەش بکات. بەڵام بابەتی گەڕانەوەی شتێک نیە کە ئێمە لە بارسێلۆنا ئێستا قسەی لەبارەوە بکەین.
🚨 Barça director Deco: “Leo Messi on short term loan? I don’t think that’s possible”.
“Leo has a contract. I don’t think it’s ever been brought up… Messi is always Messi, he can always offer something; but it’s not something we’ll talk about right now”. pic.twitter.com/vV0CNeMWfk
— Fabrizio Romano (@FabrizioRomano) December 3, 2025



