کەمترین رێژەی کارتی ڕەنگا و ڕەنگ لە گەڕی پێنجەمی خولی نایابی کوردستان بەرزکراوەتەوە
ئامار و داتای گەڕی رابردووی خولی نایابی کوردستان

یاریگا –
گەڕی پێنجەمی خولی نایابی کوردستان کەمترین کارتی ڕەنگا و ڕەنگی تێدا بەکار هاتووە و کەمترین رێژەی گۆڵیشی تێدا تۆمار کراوە.
لە کۆی شەش یاریی گەڕی پێنجەمی خولی نایابی کوردستان 11 گۆڵ تۆمار کرا، لە گێمی یەکەم شەش گۆڵ و گێمی دووەم کە گێمی راهێنەرانە پێنج گۆڵ تۆمار کراوە، خێراترین گۆڵی ئەم گەڕەش دێلا ئەکۆرلی هێرشبەری پێشمەرگەی هەولێر لە خولەکی دوو بەرامبەر شێروانە تۆماریکرد.
پێنج گۆڵپارێز لە گەڕی رابردووی خولی نایابی کوردستان کلین شیتیان کردووە، هەریەک لە محەمەد یاسین گۆڵپارێزی پیشەسازی و راوێژ عەتا گۆڵپارێزی دەربەندیخان و عەلی رەزا لە رانیە و سەرکار سەردار لە رزگاری و محەمەد ئەحمەد لە زاخۆ کلین شیتیان لەگەڵ یانەکانیان کردووە، زۆرترین رێژەی گۆڵیش لە یاریی شێروانە و پێشمەرگەی هەولێر تۆمارکراوە کە یارییەکە 3 _ 3 کۆتایی هات.
لە گەڕی پێنجەمی خولی نایابی کوردستان کەمترین رێژەی کارتی رەنگاورەنگ بەرزکراوەتەوە کە تەنها 20 کارتی زەرد و دوو کارتی سوور بووە، لەم گەڕەشدا هیچ یانەیەک یاریی خاوێنی نەکردووە.



