Loading...
ئاسیاگرنگترینمۆندیالی 2026

لە ئێران بڕیارێک لە دژی ئەمریکا و فیفا دەدرێت

خەریکە پەیوەندییەکانی دیپلۆماسی کاریگەری راستەوخۆ لەسەر وەرزشی ئێران دروست دەکەن

Yariga App

یاریگا –

دەستەی رێکخستنی بیستراو و بیندراوی ئێران، لە کاردانەوەی بڕیاری ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا، پەخشکردنی رێوڕەسمی تیروپشکی مۆندیالی 2026 لە ئێران قەدەخە دەکات.

دەستەی میدیای ئێران گواستنەوەی پەخشی راستەوخۆی رێوڕەسمی تیروپشکی جامی جیهانی 2026 لە تەواوی پلاتفۆڕمەکانی ئەلیکترۆنی قەدەخە دەکات، هەرچەندە رێوڕەسمەکە چارەنووسی هەڵبژاردەی میللی دیارییدەکات.

بڕیارەکە دوای قووڵبوونەوەی قەیرانی دیپلۆماسی نێوان تاران و واشنتنە، دوای ئەوەی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا، رەتیکردەوە ڤیزە بە تەواوی ئەندامانی شاندی یەکێتیی تۆپی پێی ئێران بدات، تاوەکو لە رێوڕەسمەکە لە واشنتن ئامادە بن.

میدیاکانی ئێران بڵاویانکردووەتەوە، ئەمریکا تەنیا ڤیزەی بە چوار کەس لە یەکێتیی تۆپی پێی ئێران داوە، ئەوانیش بریتین لە؛

  • ئەمیر قەلعەنۆوی، راهێنەری هەڵبژاردەی ئێران
  • مەهدی محەمەد نەبی، جێگری یەکەمی سەرۆکی یەکێتیی تۆپی پێ
  • ئومێد جەمالی، بەرپرسی بەشی نێودەوڵەتی یەکێتیی تۆپی پێ
  • بەرپرسێکی دیکە کە ناوی ئاشکرا نەکراوە

ئەمریکا رەتیکردەوە ڤیزە بە مەهدی تاج، سەرۆکی یەکێتیی تۆپی پێی ئێران بدات، هەروەها ڤیزەی چەندین کەسی دیکەشی رەتکردەوە، ئەمەش حکومەتی ئێران تەواو تووڕە کردووە.

تاوەکو ئێستا حکومەتی ئێران بڕیاری کۆتایی لەبارەی پەخشکردنی رێوڕەسمی تیروپشکەکەی لە دەزگای ئێزگە و تەلەڤزیۆنی فەرمی ئێران (سەدا و سیما) نەداوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button