هیلال تاکە یانەی گرنگیپێدەر بە تواناکانی سەڵاح نییە
داهاتووی سەڵاح لە لیڤەرپوول ناڕوونە

یاریگا –
محەمەد سەڵاح، ئەستێرەی لیڤەرپوول جارێکی دیکە بووەتە بابەتی گەرمی بازاڕی گواستنەوەکان.
زۆربەی سەرچاوەکانی میدیایی، باس لە نزیکبوونەوەی فەرعۆنەکەی ئانفیڵد لە خولی رۆشنی سعوودی دەکەن. چەند رۆژنامەیەکی سعوودی بڵاویانکردووەتەوە، لەوانەیە گواستنەوەکە لە مێرکاتۆی زستانەی داهاتوو رووبدات.
پێگەی تۆک سپۆرت بڵاویکردووەتەوە، هیلال تاکە یانەی گرنگیپێدەر بە تواناکانی سەڵاح نییە، بەڵکو چەند یانەیەکی دیکەش لە نزیکەوە چاودێری ئەستێرە میسڕییەکە دەکەن.
دابەزینی ئاستی سەڵاح لەم وەرزەدا لەگەڵ لیڤەرپوول، پرسیاری جیددی لەسەر داهاتووی یاریزانەکە دروستکردووە، ئەمەش رێگەی بۆ یانە گەورەکانی سعوودیە خۆشکردووە، تاوەکو بیگوازنەوە.
جگە لە یانەی هیلال، یانەی قادسیە بە تووندی لە نێو کێبڕکێی بەدەستهێنانی واژۆی سەڵاح بەشدارە و ئێستا دەرفەتی لە هەمووان زیاترە.
EXCLUSIVE: Man City’s stance on James Trafford revealed amid transfer interest @alex_crook
https://t.co/Hg34kZHqUM— talkSPORT (@talkSPORT) December 2, 2025
لە هاوینی رابردوودا، دەنگۆی گواستنەوەی سەڵاح بۆ ئیتیحاد زۆربوون، بەڵام لە کۆتاییدا باوکی مەککە، گرێبەستەکەی لەگەڵ لیڤەرپوول بۆ دوو وەرز نوێکردەوە.
سەڵاح لە بژاردەی سەرەکی ئارنە سڵۆت، راهێنەری لیڤەرپوول دوورکەوتووەتەوە، ئەمەش پرسیاری جیددی لەسەر داهاتووی یاریزانەکە دروستکردووە.
سەڵاح لە ناوەڕاستی ئەم مانگە بۆ بەشداریکردن لە جامی نەتەوەکانی ئەفریقا لەگەڵ هەڵبژاردەی میسڕ، لە لیڤەرپوول دووردەکەوێتەوە.



