کوردستان
پێکهاتەی باشترینەکانی پێنج گەڕی رابردووی خولی نایابی کوردستان ئاشکرا کرا

یاریگا –
پێکهاتەی باشترینەکانی پێنج گەڕی رابردووی خولی نایابی کوردستان ئاشکرا کرا و یەک یاریزانی پاڵەوانی وەرزی رابردوو لە پێکهاتەکە دەبینرێت.
یەکێتی تۆپی پێی کوردستان لە رێگای لیژنەیەکی تایبەتەوە پێکهاتەی پێنج گەڕی رابردووی خولی نایابی کوردستانی دەستنیشانکرد، سەرکار سەردار، گۆڵپارێزی رزگاری دوای ئەوەی لە پێنج یارییدا تەنها سێ گۆڵی لێکرا لە پێکهاتەی سەرەکی دایە، گۆڵپارێزەکەی رزگاری بە باشترین گۆڵپارێزی مانگیش دەستنیشانکرابوو.
هەریەک لە یاریزانان هێمن نازم، یاریزانی هەندرێن و موئەیەد سەفا یاریزانی شێروانە و سەنگەر محەمەد هێرشبەری شێروانە دوای ئەوەی لە پێنج گەڕی رابردوو چوار گۆڵیان تۆمار کرد ناویان لە پێکهاتەی باشترینەکان دەبینرێت.
پێکهاتەی باشترینەکانی پێنج گەڕی رابردووی خولی نایابی کوردستان بە سەرپەرشتی دڵشاد مەعروفی راهێنەری هەندرێن؛




