Loading...
فه‌ره‌نساگرنگترین

تووڕەبوونێکی لەڕادەبەدەر؛ هاندەرانی یانەیەکی فەڕەنسا هێرش دەکەنە سەر پاسی یانەکەیان

گورز بەر چەند یاریزانێک کەوتووە

Yariga App

یاریگا –

یانەی نیس، شەوی یەکشەممە پڕ لە گرژی بەڕێکرد، دوای ئەوەی سەدان هاندەری تووڕەی یانەکە هێرشیانکردە سەر پاسی تیمەکە.

یەکشەممە لەگەڵ گەیشتنی پاسی یانەکە بۆ شوێنی مەشقەکان، رۆژێک دوای دۆڕانە گەورەکەیان بەرامبەر لۆریان 3-1 لە لیگ وەن، هێرشەکە کرا.

ئەمە شەشەمین دۆڕانی یەک لەدوای یەکی نیسە لەم وەرزەدا، ئێستا لە پلەی دەیەمی ریزبەندی لیگ وەن دێت و لە یۆرۆپالیگیش دوا پلەی گرتووە و پێنج یاریی دۆڕاندووە.

نزیکەی 400 هاندەری نیس لە بەردەم دەرگای ناوەندی مەشقەکان چاوەڕێی گەیشتنی پاسی یانەکە بوون، جەنجاڵییەکی زۆر دروستبوو.

چەند سەرچاوەیەک بە ئاتلێتیکیان راگەیاندووە، گورزی تووند بەر چەند یاریزانێک کەوتووە، کاتێک هەوڵیاندا لە پاسەکە بچنە خوارەوە.

تووڕەیی هاندەرانی یانەکە بە تایبەت رووی لە جێرێمی بۆگا و تێریم مۆفی، ئەستێرەکانی یانەکە و فلۆریان مۆریس، بەڕێوەبەری وەرزشی یانەکە بوو.

نیس لە بەیاننامەیەکی فەرمیدا، سەرکۆنەی هێرشەکەی کرد و بە قبووڵ نەکراوی وەسف کرد؛

یانەکە تەواو لە نیگەرانییەکانی هاندەران تێدەگات، بەڵام رەفتاری لەمشێوەیە قبووڵ ناکرێت و هەرگیز گوزارشت بەهاکانی یانەکە ناکەن.

پاڵپشتی تەواوی ئەو یاریزانانە دەکەین کە گورزیان بەرکەوتووە.

یاریی داهاتووی نیس میوانداری ئانژێ دەکات و هەموو هیواکان بەرەو راستکردنەوەی رێچکەی یانەکەن.

بابەتی زیاتر

Back to top button