
یاریگا –
بەرەبەیانی ئەمڕۆ، بەرەی “ڤیکتۆر فۆنت، پاڵێوراوی سەرۆکایەتی یانەی بارسێڵۆنا (بە بەرەی ئێمه ناسراوە)، بەیاننامەیەکی زۆر توندی دژی خوان لاپۆرتا و ئەندامانی دەستەی کارگێڕی بڵاوکردەوە. ئەمەش دوای ئەو پشێوییە گەورەیە دێت کە لە یاریگای کامپ نۆو لە کاتی یاری بەرامبەر دیپۆرتیڤۆ ئالاڤێس روویدا.
چیرۆکی ئابڕوچوونەکە چی ڕوویدا؟
شەممەی رابردوو، بەهۆی هەڵەیەکی تەکنیکی لە سیستەمی ئەلیکترۆنیدا، هەزاران ئەندامی یانەکە نەیانتوانی بچنە ژوورەوە بۆ بینینی یاریی یانهكهیان، ئهمهش نارهزایهتی و كاردانهوهی زۆری لێكهوتهوه.
بەپێی بەیاننامەکەی فۆنت،
هەزاران هاندەر بۆ ماوەی زیاتر لە دوو کاتژمێر لە سەرەدا وەستان، بەشێکی زۆریان دوای دەستپێکردنی یارییەکە بە ماوەیەکی زۆر ئینجا توانیان بچنە ژوورەوە.
فۆنت ئەمەی بە “ئابڕوچوون، ئیهمالی و خراپ بەڕێوەبردن” وەسف کردووە و دەڵێت،
ئەو ژمارەیەی یانەکە بڵاوی کردووەتەوە (7500کەس) ژمارەیەکی ورد نییە و زیاترە.
لاپۆرتا ئەندامان دەگۆڕێتەوە بە گەشتیاران
یەکێک لە خاڵە هەرە بەهێزەکانی بەیاننامەکە، تۆمەتبارکردنی كارگێری لاپۆرتایە بە بازرگانیکردن بە شوێنی ئەندامهكانی یانهكه.
فۆنت داوا دەکات بۆ یاریی داهاتوو بەرامبەر ئۆساسۆنا كه له 13 دێسمبهر دهكرێت، دەبێت هەر خاوەن کارتێکی وەرزی کورسییەکی جێگیری هەبێت.
فۆنت دەڵێت،
كارگێری ئێستا بە ئەنقەست شوێنی هاندەران لە هەر یارییەکدا دەگۆڕن، بۆ ئەوەی بلیتی زیاتر بە گەشتیاران بفرۆشێت و نرخەکان بەرز بکاتەوە.
گەندەڵیی گرێبەستی بلیتی ئەلیکترۆنی كراوه
بەرەی فۆنت پرسیارێکی جددی دەوروژێنێت لەسەر ئەو کۆمپانیایەی بەرپرسە لە سیستەمی بلیتەکان و دەڵێت،
“گرێبەستی بلیتەکان ساڵێک لەمەوبەر بەخشراوە بەبێ ئەوەی بزانین ئایا کێبڕکێ لە نێوان کۆمپانیاکان هەبووە یان بەشێوەیەکی هەڕەمەکی بە لایەنێک دراوە، وەک چۆن لە دۆسیەکانی تردا روویداوە.”
هەروەها باس لە مەترسی ئەمنی دەکات، چونکە هەزاران کەس بەبێ پشکنین چوونەتە ژوورەوە و لە رێرەوەکان دانیشتوون.
لاپۆرتا وەڵام دەداتەوە: هەواڵی خۆش بۆ هاندهران
لە بەرامبەر ئەم هێرشانەدا، خوان لاپۆرتا وەڵامێکی کردەیی هەبوو و مژدەی فراوانبوونی یاریگاکەیدا.
لاپۆرتا دڵنیایە پێش کۆتایی ئەم مانگە مۆڵەتی “1C” وەردەگرن بهمهش زیادبوونی ژمارەی هاندەران بەم مۆڵەتە، بەشی باکووری یاریگا و ناوچەی “هاندەرانی 1957 دەکرێتەوە، بەمەش توانای لەخۆگرتنی یاریگای سپۆتیفای کامپ نۆو دەبێتە 60 بۆ 62 هەزار هاندەر.
وادەی کردنەوەی بەشە نوێیەکە
سەرەڕای هەوڵەکان بۆ کۆتایی ساڵ، بەڵام یەکەم یاریی کە کامپ نۆو بەو فراوانییە واته 62 هەزار کەس له خۆ بگرێت، یاری بەرامبەر ریاڵ ئۆڤیدۆ دەبێت لە 25ـی کانوونی دووەمی 2026 دهبێت.
دواکەوتنەکە بەهۆی پشکنینی سەلامەتی و دواکەوتنی بیناسازییەوە بووە، کە وایکرد یانەکە نەتوانێت وەک پلانی سەرەتایی لە کۆتایی 2024 بەشێکی یاریگاکە بکاتەوە، پڕۆژەی تەواوەتی کامپ نۆو لە 6ـی 2026 تەواو دەبێت و دەبێتە گەورەترین یاریگا لە ئەوروپا بە 105 هەزار کورسی.



