Loading...
جامی نەتەوەکانی ئەفریقا 2025گرنگترین

فەرعۆنەکەی لیڤەرپوول سەرکردایەتی میسڕ دەکات

لیستی سەرەتایی هەڵبژاردەی میسڕ بڵاوکرایەوە

Yariga App

یاریگا –

حوسام حەسەن، راهێنەری هەڵبژاردەی میسڕ، لیستی سەرەتایی یاریزانانی بۆ جامی نەتەوەکانی ئەفریقا بڵاوکردەوە.

لیستەکەی حوسام شەش یاریزانی پیشەگەر و هەشت یاریزانی یانەی ئەهلی و پێنج یاریزانی زەمالکی تێدایە.

لیستی سەرەتایی حوسام حەسەن 28 یاریزانی تێدایە، تاوەکو گەشتی مەغریب بکەن و رکابەری لەسەر بەبەهاترین جامی ئەفریقا بکەن. فەرعۆنەکان لە کۆمەڵەی زیمبابوێ، ئەفریقای باشوور و ئانگۆلادایە.

هەریەکە لە محەمەد سەڵاح، یاریزانی لیڤەرپوول، عومەر مەرمووش، یاریزانی مانچێستەر سیتی و مستەفا محەمەد، یاریزانی نانت لە ئەوروپا بانگهێشتکراون. هەروەها ئیبراهیم عادل، یاریزانی جەزیرەی ئیماڕاتی، رامی رەبیعە، یاریزانی عەینی ئیماڕاتی و حەمدی فەتحی، یاریزانی وەکڕەی قەتەڕیش لە خولەکانی عەرەبی بانگهێشتکراون.

ئیمام عاشوور، ئەستێرەی ئەهلی دوای دابڕانێکی زۆر، جارێکی دیکە بانگهێشتی هەڵڤژاردە کرایەوە.

بڕیارە 11ی ئەم مانگە، ئیبراهیم حەسەن، بەڕێوەبەری هەڵبژاردەی میسڕ لیستی کۆتایی بۆ یەکێتیی تۆپی پێی ئەفریقا بنێرێت.

ئامادەکارییەکانی میسڕ سبەی چوارشەممە دەستپێدەکەن و 14ی ئەم مانگە یارییەکانی دۆستانە لە قاهیر بەرامبەر هەڵبژاردەی نایجێریا دەکات، دواتر گەشتی مەغریب دەکات.

میسڕ لە 22ی ئەم مانگە رکابەرییەکانی پاڵەوانیەتییەکە لە بەرامبەر زیمبابوێ دەستپێدەکات، دواتر لە رۆژی 26 بەرامبەر ئەفریقای باشوور و سێ رۆژ دواتریش دوا یاریی قۆناخی کۆمەڵەکان بەرامبەر ئانگۆلا دەکات.

بابەتی زیاتر

Back to top button