Loading...
جامی نەتەوەکانی ئەفریقا 2025گرنگترین

گەڕانەوە ئێتۆ؛ گۆڕانکاری گەورە لە کامێرون روویدا و ئۆنانا یەکەم قوربانییە

لیستی جامی نەتەوەکانی ئەفریقا بڵاوکرایەوە

Yariga App

یاریگا –

راهێنەری کامێرون لیستی یاریزانانی تیمەکەی بۆ جامی نەتەوەکانی ئەفریقا ئاشکراکرد.

سێ هەفتە بۆ دەستپێکردنی پاڵەوانیەتییە گەورەکەی ئەفریقا لە مەغریب ماوە و هەڵبژاردەکان ئامادەکارییان دەستپێکردووە.

ساموێڵ ئیتۆ، دوای دووبارە هەڵبژاردنەوەی بە سەرۆکی یەکێتیی تۆپی پێی کامێرون، بڕیاری دوورخستنەوەی ماڕک برایس، لە پۆستی راهێنەرایەتی هەڵبژاردەکەیدا و دەیڤد باگۆ، وەکو جێگرەوەی راهێنەرە بەلجیکییەکە دەستنیشانکرد.

بڵاوبوونەوەی لیستەکە هەمووان شۆککرد، دوای دوورخستنەوەی ئاندرێ ئۆنانا، گۆڵپارێزی مانچێستەر یونایتد کە ئێستا بە خواستن یاریی بۆ ترابزۆن سپۆر دەکات.

راهێنەرە نوێیەکەی کامێرون، ڤینسنت ئەبوبەکر، هێرشبەری ڤینتشێی ئازەربایجانیشی دوورخستەوە، وەکو هەوڵێک بۆ چارەسەرکردنی برینەکانی هەڵبژاردەکە و نەگەیشتن بە مۆندیالی 2026.

لیستەکەی کامێرون چەندین ئەستێرەی وەکو بڕاین ئێمبوێمۆ، یاریزانی مانچێستەر یونایتد، کارلۆس بالێبا، یاریزانی برایتن و کریستیان کۆڤانی، یاریزانی بایەر لیڤەرکوزنی تێدایە.

بابەتی زیاتر

Back to top button