
یاریگا –
لە یەكەم یاریی هەفتەی چواردەیەمی پرێمەرلیگ فولهام لە یاریگای خۆیدا میوانداری مانچێستەر سیتی دەكات.
وا بڕیارە ئەمڕۆ سێشەممە كاتژمێر 22:30 بە كاتی هەولێر فولهام لە یاریگای كراڤن كوتەیجی تایبەت بە خۆی میوانداری مانچێستەر سیتی بكات، لە میانی یارییەكانی هەفتەی چواردەیەمی پرێمەرلیگ.
پڕۆفایلی یاریی

فولهام لەم وەرزەدا لە كۆی 13 یاریی تەنیا پێنج یاریی بردووەتەوە، دوو یاریی یەكسان بووە و شەش یارییش دۆڕاوە.
بە كۆكردنەوەی 17 خاڵ لە ریزبەندی 15 پرێمەرلیگ دێت.
لە بەرامبەردا مانچێستەر سیتی لە كۆی سیازدە یاریی ئەم وەرزەی پرێمەرلیگ هەشت یاریی بردووەتەوە یەک یاریی یەكسان بووە و چوار یارییش دۆڕاوە.
بە كۆكردنەوەی 25 خاڵ لە ریزبەندی دووەمی پرێمەرلیگ دێن.
هەواڵی پێكانی یاریزانەكان
فولهام بە بێ رۆدریگۆ مونێز و ئانتۆنی رۆبنسن رووبەڕووی مانچێستەر سیتی دەبێتەوە.
لە بەرامبەردا مانچێستەر سیتی بە بێ رۆدری و كۆڤاسیچ رووبەڕووی فولهام دەبێتەوە.
پێكهاتەی پێشبینیكراوی فولهام
لینۆ
تیتێ، ئاندێرسن، باسێی، سیسێنۆن
لوكیچ، بێرگ
وێلسن، جۆشوا كینگ، ئایۆبی
خیمینێز
پێكهاتەی پێشبینیكراوی مانچێستەر سیتی
دۆناروما
خوسانۆڤ، ڤاردیۆڵ، دیاس، ئۆرێلی
گۆنزالێز
شەرقی، بۆب، فۆدن، دۆكو
هالاند



