
یاریگا –
مانچێستەر یونایتد سوودمەند دەبێتەوە لە تواناکانی یاریزانێکی دوای تووشبوونی بە پێکان و دوورکەوتنەوەی لە دوو یاریی رابردوودا.
روبێن ئامۆریم لە چەند یاریی رابردوودا بێ بەش بوو لە تواناکانی هاری ماگوایەر، بینیامین شێشکۆ و ماتیوس کونیا کە هەریەکەیان لە کات و بە جۆری جیاواز تووشی پێکان بووبوون.
پەیوەست بە کونیا، ئەو ئەستێرە بەڕازیلیە لە دوو یاریی یانەکەی بەرامبەر ئێڤەرتن و کریستاڵ پاڵاس بەشداری نەکرد، کە لە یەکەمیان تیمەکەی شکستی خوارد و لە دووەمیاندا سەرکەوتنی تۆمارکرد.
گەڕانەوەی ماتیوس بۆ پێکهاتەکەی ئامۆریم لە ئێستادا بژاردەیەکی پێویست دەبێب بۆ هێڵی هێرشبەریی. بەوپێیەی هێشتا بینیامینی بۆ نەگەراوەتەوە و پێنجشەممەی ئەم هەفتەیە بەرامبەر وێستام لە هەفتەی 14ی خولی ئینگلیزی یارییان هەیە. چاویان لەوەیە زیاتر لە پلەکانی سەرەوە خۆیان ببینەوە کە ئێستا بە 21 خاڵەوە لە ریزبەندیی 7 دەبینرێن.
🚨🇧🇷 Matheus Cunha, back in training and available for Man United after recent injury. pic.twitter.com/edk3CbbXlp
— Fabrizio Romano (@FabrizioRomano) December 1, 2025
کونیا یەکێک بوو لە گواستنەوە گەورەکانی مان یونایتد لە مێرکاتۆی هاوینە کە بە بڕی 62.5 ملیۆن پاوەند گواسترایەوە بۆ ئۆڵدترافۆرد. بەڵام لە 10 بەشداریی بە درێسی شەیتانە سوورەکان لە پرێمەرلیگ تا ئێستا یەک گۆڵی تۆمارکردووە.



