Loading...
ئیسپانیاگرنگترین

تێر شتیگن گەڕایەوە مەشقەکانی بارسێلۆنا

Yariga App

مارک ئەندرێ تێر شتیگن گۆڵپارێزی بارسێلۆنا گەڕایەوە مەشقەکانی یانەی بارسێلۆنا پاش ماوەیەکی درێژ لە دوورکەوتنەوە.

گۆڵپارێزە ئەڵمانییەکە لە مانگی حەوت دا نەشتەرگەرییەکی بۆ ئەنجامدرا و لەوکاتەوە دوورە لە یاریگاکان. لە چەند هەفتەی رابردوو بەتەنها لەگەڵ راهێنەری گۆڵپارێزەکان کاریدەکرد بەڵام ئەمڕۆ گەڕاوەتەوە مەشقە بە کۆمەڵەکان و چاوەڕواندەکرێت بەر لە کۆتایی ساڵ ئامادەبێت بۆ  یاریکردن.

شتیگن هیوای یاریکردنی زۆر لاوازە، چونکە لەلایەن خوان گارسیا گۆڵپارێزی یەکەمی یانەکەیە و لەلایەکی دیکەش رەنگە بارسێلۆنا کێشەی ناونووسکردنی ئەو یاریزانەی هەبێت.

لە هاوین دا، ناوبراو ئامادەنەبوو واژۆ لەسەر بەڵگەنامەیەک بکات بۆ ئەوەی وەکو پێکراوی درێژخایەن ناونووس بکرێت و ئەمەش وایدەکرد یانەکە بتوانێت لەبری ئەو یاریزانی دیکە تۆمار بکات، بەڵام دوای مقۆمقۆیەکی زۆر سەرەنجام واژۆی لەسەر بەڵگەنامەکە کرد. لەسەر ئەم  رووداوە شتیگن لە کاپتنیی یانەکە لابردرا بەڵام دوای واژۆکردنەکەی کرایەوە بە کاپتنی یەکەمی بلەوگرانا.

 

 

بابەتی زیاتر

Back to top button