Loading...
ئیسپانیاگرنگترین

زەنگی مەترسی لێدرا؛ ریاڵ مەدرید ژمارەیەکی پێوانەیی خراپی تۆمارکرد

ریاڵ مەدرید لە دۆخێکی خراپدایە

Yariga App

یاریگا –

یانەی ریاڵ مەدرید لە یارییەکانی گه‌ڕی 14ـی خولی ئیسپانیا لە ناو یاریگای مۆنتیلیڤی تایبەت بە یانەی جیرۆنا، به‌ گۆلێك یه‌كسانبوون ئه‌مه‌ش ژماره‌یه‌كی نه‌رێنی تۆماركرد.

تێپەڕبوونی گێمی یەکەم بەبێ گۆڵ نزیک بوو، بەڵام لە خولەکی 45 ئەستێرەی مەغریبی عیزەدین ئوناحی گۆڵی پێشکەوتنی بۆ جیرۆنا تۆمار کرد. لە گێمی دووەمدا و لە خولەکی 67 کیلیان ئێمباپێ  لە ڕێگەی لێدانی سزاوە ئەنجامەکە بۆ شاهانە یەکسان كرده‌وه‌.

ئامارە نەرێنییەکان بەپێی تۆڕی ئۆپتا

بەگوێرەی داتاکانی تۆڕی ئۆپتا بۆ ئامارە جیهانییەکان، ریاڵ مەدرید لەم یارییەدا تووشی چەند ژمارەیەکی سەیر بووەوە:

1. شووتی بێ ئەنجام: ریاڵ مەدرید 25 شوتی ئاڕاستەی گۆڵی جیرۆنا کرد، ئەمەش دووەم بەرزترین ژمارەی شوتە لە یارییەکدا لەم وەرزەی لیگا بەبێ ئەوەی سەرکەوتن بەدەست بهێنێت تەنیا ریاڵ بیتیس بەرامبەر لیڤانتی بە 28 شوت ژمارەکەی زیاتر بووە.

2. یەکسانبوونی لەسەریەک: ریاڵ مەدرید لە سێ یاریی کۆتایی خول یەکسانبووە، ئەمەش یەکەمجارە لە مانگی 12ـی ساڵی 2019 لە سەردەمی زێدان رووبدات کە تیپەکە سێ یاری لەسەریەک لە وەرزێکدا یەکسان ببێت.

ریزبەندی

بەهۆی ئەم یەکسانبوونەوە، ریاڵ مەدرید خاڵەکانی بووه‌ 33 خاڵ و بۆ پله‌ی دووه‌م دابه‌زی كه‌ پێشتر له‌ پێشه‌نگی ریزبه‌ندی بوو، ئێستا بە جیاوازی یەک خاڵ لە دوای بارسێلۆنا پێشەنگه‌.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button