
یاریگا –
خوان لاپۆرتا، سەرۆکی بارسێلۆنا متمانەیەکی زۆر بۆ مارک بێرناڵ، ئەستێرەی لاوی یانەکە دەبەخشێت و بڕوای وایە دەبێتە سەرکردەی داهاتووی بارسێلۆنا.
مارک بێرناڵ، ناوەڕاستکاری 18 ساڵانی بەرسێلۆنا لە کۆتایی مانگی سێپتێمبەری 2025 گرێبەستەکەی لەگەڵ یانە کاتالوونیەکە تاوەکو هاوینی 2029 نوێکردەوە.
رۆژنامەی سپۆرت بڵاویکردووەتەوە، خوان لاپۆرتا کاتێک گرێبەستەکەی مارک بێرناڵی نوێکردووەتەوە، لەوکاتەدا بە یاریزانە لاوەکەی گوتووە ئەگەر هەموو شتێک بەباشی بەڕێوەبچێت تۆ لە داهاتوودا دەبیتە کاپتنی بارسێلۆنا.
😳"Puedes acabar como capitán del Barça", la profecía de Laporta sobre Marc Bernalhttps://t.co/DAYvBW1NVO
— Diario SPORT (@sport) November 30, 2025
لەناو ماڵی بارسێلۆنا متمانەیەکی زۆریان بە یاریزانە ئیسپانییەکە هەیە، یانەکە بە داهاتووی گەشبینە و بڕوایان وایە دەبێتە یەکێک لە ئەستێرە گەورەکانی ئەوروپا.
بێرناڵ وەرزی رابردوو تووشی پێکانێکی سەخت بوو، ئەم وەرزە پاش زیاتر لە ساڵێک دابڕان گەڕایەوە و تاوەکو ئێستا بەشداریی 7 یاریی یانەکەی کردووە، 93 خولەک یاریی کردووە و گۆڵێکی دروستکردووە.



