Loading...
ئینگلتەراگرنگترین

راهێنەری چێڵسی باشترین یاریزانی یانەکەی دیاریدەکات

Yariga App

یاریگا –

ئینزۆ مارێسکا ماوەیەکی نایاب لەگەڵ چێڵسی بەڕێدەکات و بردنەوە گەورەکەیان 3-0 لە بارسێلۆنا لە هەفتەی پێنجەمی چامپیۆنزلیگ ناسنامەی تیمێکی کێبڕکێکاری پێبەخشین.

مارێسکا وەک پاڵەوانی جیهان دەبینرێت لەسەر ئاستی یانەکان بەهۆی بردنەوە ناوازەکەیان لە یاریی کۆتایی ئەو جامە لە پاریس سانجێرمانی پاڵەوانی وەرزی رابردووی چامپیۆنزلیگ. بۆ ئەم وەرزەش چاویان لە نازناوی دیکەیە.

بلووز یەکشەممەی ئەم هەفتەیە لە ئەرکێکی دیکەی قورسدا وەک پلەی دووەم رووبەڕووی ئارسیناڵی پێشەنگ دەبێتەوە لە هەفتەی 13ی پرێمەرلیگ کە ئێستا بە شەش خاڵ کەمتر لەدوای تیمە تەنها یەکجار دۆڕاوەکەی ئەم وەرزەی میکێل ئارتێتا. لە کۆنفرانسی رۆژنامەوانی پێش ئەو دێربیەی لەندەن، مارێسکا تواناکانی کۆڵ پاڵمەری بۆ گەڕاوەتەوە کە ماوەیەک بەهۆی پێکان دابڕابوو. راهێنەرە ئیتاڵیەکە لە چۆنێتی بەکارهێنانی دووانەی پاڵمەر و ئێستیڤاو ویلیان کە ئەستێرە بەڕازیلیەکە ئاستێکی ناوازە پێشکەش دەکات، وتی

بەدڵنیاییەوە پاڵمەر و ئێستیڤاو دەتوانن پێکەوە یاریی بکەن. بەڵام پەیوەستە بەوەی لە دژی کام یانە و پەیوەستە بە پلانی یارییەکەوە. بەڵام بەدڵنیاییەوە، ئەوان خۆیان، هاندەرانیش دڵخۆشن بەوە. ئێمەش دڵخۆشین.

راهێنەرە ئیتاڵیەکە لەنێو ئەو کەتیبەکەی خۆی کە وەک تیمێکی پێکەوەگونجاوی نایاب دەردەکەون و هەریەکە و لە پێگەی خۆی ئاستی بەرچاو پێشکەش دەکات، باشترینیانی دیاریکرد و وتی

پاڵمەرمان بۆ گەڕاوەتەوە. رەنگە ئەو باشترین یاریزانی تیمەکەمان بێت. دڵخۆشین بە گەڕانەوەی.

سەبارەت بەوەی ئایا بە سەرەکی بەرامبەر گەنەرز یاریی بە کۆڵ دەکات، ئێنزۆ وتی

ئێستا ئەوەی لەسەر ئێمەیە کاتی تەواوی پێبدەین تا بە رێژەی 100% بۆ یاریی ئامادەبێت.


 

بابەتی زیاتر

Back to top button